Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
یۆنگی بە پێکەنینەوە لەسەر زەویەکە راکشا بوو وا دیار بوو هێشتا
کاریگەری کهولی لەسەر ماوە...«ئای خوایە چەند ئارام بەخشە»
ملی سوراند و سەیری لۆلیتای بێ تاوانی کرد کە چەند بە داماوی
پاڵکەوتووە..
تاقیگەکە ئەلیکترۆنیەکە ترسناکترین شوێن بوو لەسەر زەوی .. هیچ مرۆڤایەتیەک لەم تاقیگەیە بوون
قێزەونترین تاقیکردنەوە لەم شوێنە دەکرا ...
جەستە بچوکەکەی لۆلیتا لەسەر زەویەکە لەرزی..
خوێن لە لایەکی دەمی ڕژا بوو بەڵام وا دیار بوو ئەو خەبەری
دەبێتەوە...
چاوە کاڵەکانی هەموو شتێک بوو کاتێک کردیەوە...
یۆنگی تەنها دەیزانی ئەمە جوانترین دیمەنە کە لە تەواوی تەمەنی
بینیبێتی بۆیە تەنها سەیری دەکرد نەیدەویست چاوەکانی بتروکێنێت..
لۆلیتا چاوەکانی بە تەواوی کردەوە یەکەم شت بینی یۆنگی بوو..
«بەیانی باش فریشتەکەم»یۆنگی بە پێکەنینەوە وتی بەڵام لۆلیتا
زۆر بێهێز بوو..
«تۆ منت کرد بە چی ئێستا؟»لۆلیتا وا هەستی دەکرد یۆنگی
ئەوی کردوە بە دڕندە تا لە کاتی جەنگدا بەکاری بهێنێت..
بە داماوی سەیری دەستی دەکرد...
یۆنگی تەنها پێدەکەنی...«پەنجەکانم دەبن بە خۆڵ ئەگەر
بیانەوێت ئازاری تۆ بدەن»
لۆلیتا بە لاوازی زەردەخەنەی کرد کاتێک زانی هەموو شتێک
زۆر ئاسایە...«ناتوانم هەڵسم»
یۆنگی سەری جوڵاند و هەڵسایەوە ...«چونکە تۆ ماوەیەکی
زۆرە خەوتووی»
بەرەو لۆلیتا رۆشت و بەرزی کردەوە...
بە نەرمی خستیەوە ناو جێگاکەی..
لەم کاتەدا چەند سەربازێک هاتنە ژوورەوە...
