¹⁰

1.5K 270 293
                                        

چاوەکانم بە هێواشی لەسەر ئەو دەجوڵاند

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

چاوەکانم بە هێواشی لەسەر ئەو دەجوڵاند.. چونکە لەو ساتەدا ئەو سەیری منی نەدەکرد بۆیە هەلێکی باش بوو من سەیری بکەم..

لە چاوی مندا ئەو کەسێکی نائاسایی بوو..باڵا بەرزیەکە ، وە هێزە بێ شومارەکەی... جگەلەمانە چاوە مەترسیدارەکەی پڕە لە هەڕەشە و ڕق...

ئەگەر کەسێک نەیناسێت ئەو قۆزە ... شانەکانی پان و پتەوە وە پێستی وەک کوڕە ئیتالیەکان زەردە .. بەڵام کاتێک دەزانی کێیە شتەکان پێچەوانە دەبنەوە

«گرینگی نادەم چۆن بیر دەکەیتەوە بەڵام تۆ دێیت لەگەڵ من»بە فەرمانەوە وتی...

ئۆھ بیرمچوو ئێمە باسی بابەتێکی گرینگمان دەکرد ئەو میلان جێدەهێڵت وە منیش لەگەڵ خۆی دەبات ئەوە فەرمانە .. لەوە باشتر چی!!

«بێگومان گەورەم»کرنوشم برد..




.
.


توند گازم لە لێوم گرت ... قاچەکانم هەستی بە ئازارێکی زۆر دەکرد ، ماسولکەکانم لاواز ببون

ناو دەمم وشک ببوو تەواوی ئەو هەشت کاتژمێرەی بە پێ ڕۆشتم هیچ ئاوێکم نەخواردووە چونکە شەرمم دەکرد داوای بکەم..

جەنەڕاڵ لە پێشەوە لەسەر ئەسپەکەی بە ئاسودەی دانیشت بوو ... منی داماویش لەگەڵ سەربازەکان بە پێ دەڕۆشتم

لەبەردەم خۆم نزام دەکرد یەک خولەک زووتر بگەم..چونکە بڕواناکەم بتوانم لەمە زیاتر بڕۆم.

«هێی تۆ بە جوانی قاچەکانت بەکاربهێنە»ئەو سەربازە لە دواوەم هاوارب کرد ...پاڵیدام

لە بێهێزیدا کەوتمە سەر ئەژنۆ دەستم خستە سەر زەویەکە... «چی ڕوودەدات؟!»دەنگی توندی جەنەڕاڵ لە گوێم زرنگایەوە

فرمێسک لە چاوم هاتە خوارەوە سەرم بەرز کردەوە..« من ناتوانم لەمە زیاتر بڕۆم»

ئەو لێم نزیک بوویەوە پاشان دەستی گرتم تەنها بە یەک دەست منی بەرز کردەوە بۆ سەر ئەسپەکە..

«سوپاس»سەرم خستە سەر سنگی ..بە توندی شتێکی خستە باوەشم ... سەیرم کرد ئاوە..

بە خێرای کردمەوە دواتر خواردم .. هەرچەندە ئاوەکە زۆر گەرم بوو بەڵام لەم ساتەدا وەک ئاوی بەهەشت بوو

LolittaStories to obsess over. Discover now