³

827 164 398
                                    

«دۆزیمانەوە فەرماندە»هەمووان بە ترسەوە سەیری لای گۆماوەکەیان کرد

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

«دۆزیمانەوە فەرماندە»هەمووان بە ترسەوە سەیری لای گۆماوەکەیان کرد..«ئەومان دۆزیەوە»سەربازەکان وتیان..

دوای دوو ڕۆژ گەران بەردوای ئێلا ئەومان بە مردووی لە ناو گۆماوەکە دۆزیەوە .. زۆر خامناک بوو

سەربازەکان تەرمەکەیان دەکرد...ئانا باوەشی لێمدا
«دەبینیت لۆلیتا ئەگەر ئەوە نەکەین کە ئەوان دەیانەوێت ئەوە داهاتوومانە» منیش لەگەڵی گریام ..

ئەو سەربازەی تەرمەکەی لە باوەش بوو زۆر بە بێڕەوشتی تەرمەکەی هەڵدا ئەرزەکە ...

هیچ نەبێت دوای مردنی سوکایەتی پێمەکەن .. دوای رووداوی ئێلا و سەربازەکانی ماریانۆ ، ئێلا بە تەواوی بێدەنگ ببوو کەوتبوویە حاڵەتێکی دەروونی

دەمزانی ئەوە روودەدات بەڵام بەم شێوەیە زوو نا

«ئێلا ئازیزم چۆن توانیت ئەمە لەگەڵ من بکەیت»فەرماندە لویسا وتی کاتێک بەرەو تەرمەکە رۆشت..«دەسکەوتنی سۆزانیەکی وەک تۆ بەتام لەم رۆژانە ئەستمە»

گریانەکەم زیاتر بوو... نامەوێت وەک ئەوم لێبێت تەنانەت مردنیش لێرە خراپە

سەربازەکان هێواش هێواش شوێنەکەیان چۆڵ کرد ئێمەش بەرەو تەرمەکە رۆشتین...«نابێت لێرە بمێنێنەوە» کچێک وتی

«پێویستە گۆڕێکی هەبێت»ئێلا زۆر جوان بوو هیچ لە مردووێک نەدەچوو بەڵکو وەک ئەوە وابوو خەوت بێت

ئانا کەوتە سەر زەویەکە لەگەر گریان ... منیش لەباوەشم کرد
زۆر بێچارە بووین .. هیچ رێگایەک یان رووناکیەک نەبوو

.
.



لە چێشتخانەکە بە دوای هەندێ ئاو دەگەڕام بۆ ئانا بەتەواپی حاڵی تێکچووە

بەڵام دەبوو زوو بەهۆشخۆی بێتەوە ...چونکە کەمێکی تر ئێوارەیە پێویستە ئاماددە بێت..

وە منیش دەبێت ئاماددە بم ئەو جلانە لەبەر بکەم کە بەڕێز ماریانۆ پێیدام ..

LolittaWhere stories live. Discover now