کاتەکان بە هێواشی دەڕۆشتن وە جەنگ قوڵتر دەبوو..خەڵکی زیاتر دەمردن و دڵی زیاتر دەشکان .. بەڵام هەموو شتێک لە ماڵی جەنەڕاڵ ئاسایی بوو..
لۆلیتا هەر بە زووی شوێنی خۆی لە دڵی هەمووان کرد بوویەوە .. هەمووان خۆشیان دەویست بەتایبەت دایکی جەنەڕاڵ کە هەمیشە دەیوت..
«ئەگەر لۆلیتا هەستیک بووایە .. ئەوا هەستی ئاسودەی دەبوو»تەنانەت جەنەڕاڵ گۆڕا بوو .. چیتر بە دڕندانەی مامەڵەی لەگەڵ لۆلیتا نەدەکرد..
~
«دەی من پێموایە زۆر گونجاوە لەگەڵ پێستت»خاتوو میلیان وتی هاوسەری بەڕێز جین ، ئەم ماوەیە بەشێوەیەکی باوەڕپێنەکراو لە یەکتر نزیکین..
بە دەوری خۆم سوڕامەوە ..«وە ئێوەم ئێستا»پێکەنیم ئەویش سەری جوڵاند.. من جلێکی گرانم پۆشی بوو وەک ئەوان
«دایکە زۆر دڵخۆش دەبێت ئەگەر بەم جۆرە بتبینێت» لە شوێنی خۆم وەستام..«پێتوایە جەنەڕاڵ ئەم بابەتەی لا ئاسای دەبێت»
«بێگومان لای ئاسایی دەبیت لە کۆتایدا تۆ هیچ هەڵەیەکت نەکردووە»بە شێوەیەکی دڵنیای وتی .. باشە درۆ ناکەم هێشتا زۆر لێی دەترسم..
«دەی من پێویستە بڕۆم وە تۆش قژت چاک بکە دواتر وەرە خوارەوە»سەرم جوڵاند ئەویش رۆشت..
مقەسەکەم بڵند کرد بۆ ئەوەی ئەم تاڵە لاوازانە ببڕم کە لە خوارەوەی قژم هەیە..
ئەم هەفتەیە زۆر باش بوو بۆ من ماریانۆ .. جەنەڕاڵ چیتر لێم نادات تەنانەت دوێنی دیاری بۆم هێنا .. تەوقەیەکی بە مرواری سپی .
وە هەروەها ژوورەکەی پڕکردووە لە بوکەڵەی پەمۆ .. نەیوت بۆ منە ، بەڵام دەزانم ئەوانە بۆ منن چونکە تەنها من حەزم بە بوکەڵەی پەمۆیە..
توڕە مەبە من هێشتا ئەوەی تۆم هەڵگرتووە کە بۆت هێنا بووم .. هەرچەندە دڕابوو بەڵام چاکم کردەوە
هەندێ جار وا هەست دەکەم بۆنی تۆی لێدێت بەڵام دواتر دەبینم هەڵەم هیچ بۆنێکی نیە