چاوەکانم بەردەوام لەسەر ئەو خانووە شکاوە بوو کە چواردەوری پڕە لە سەرباز ... هەندێ گومانی لە دڵم دروست کرد بوو..
ماوەیەکە دەبینم کە سۆزانیەکان دەبنە ناوەوە بەڵام هەرگیز نایەنە دەرەوە...لەوانەیە بیانکوژن!!
بەڵام بۆچی دەبێت سۆزانیەکان بکوژن؟!
«سەیری چی دەکەیت؟!»خێرا سوڕامەوە وەک ئەوە وابوو یەک سەتڵ ئاوی سارد بکەنە سەرم..
«ببورە گەورەم»بە ترسەوە وتم خۆم چەماندەوە وەک ڕێزێک
سەیری دواوەی کرد دواتر دووبارە سەیری لۆلیتای کرد ..« زۆر زانیخواز مەبە ئەگەر ناتەوێت تۆش بچیتە ژوورەوە»
لۆلیتای منداڵ و ناسک بوێری نەبوو وەشەیەک بڵێت هەر کاتێک ئەو پیاوە دەبینێت وەک ئەوە وایە فریشتەی ڕۆح کێشان ببینێت..
دەستی بردە پێشەوە چەناگی گرت بۆ ئەوەی سەری بەرز بکاتەوە ئەم رووخسارە ئارام و جوانە ببینیت..
تەنانەت دڕندەکەی ناخی لەگەڵ ئەم رووخسارە شیرینە ئارام دەبوویەوە ... کچێکی زۆر دەگەمەنە
لۆلیتا بەڕای ئەو لە هێلکە و نیشاستە دروست بووە .. ئەو لۆلیتای بە موڵکی خۆی دەزانی .. لۆلیتا نابیت بمرێت
هەفتەی پێشوو وەک دۆستی خۆی ڕایگەیاند هەرچەندە سەربازەکان بێزاری دەکەن بەڵام هیچ کەسێک بۆی نیە پەنجەی لێبدات..
~
جەنگی جیهانی بۆ یەکەمجار دەستی پێکرد .. هەر وڵاتێک و هەوڵیدەدا شوێنێک داگیر بکات
زەریاکان ڕەنگیان سور بوو لە کاتێکدا ئاسمان تەماوی ببوو چیتر هەوایەکی پاک نەما هەڵیمژیت ئەو بۆنەی دەهات تەنها بۆنی مردوو و خوێن بوو..
چەندین دایک جەریگیان سوتا .. چەندین خۆشەویست لێک جیابوونەوە .. چەندین منداڵ بێ خێزان مانەوە ئەوانە هەموویان بوون بە قوربانی جەنگ