«تکایە من دەمەوێت بگەڕێمەوە ماڵەوە»بە نوزەوە وتی دەستەکانی خاتوو تایلۆری زیاتر گوشی ...
خاتوو تایلۆر بە میهرەبانیەوە دەستی بە قژی داهێنا ..«هەموو ئەوانەی پێش تۆ هەمان شتیان وت بەڵام خەم مەخۆ ڕادێیت»
لۆلیتا لچی هەڵهێنا و سەری بە نەخێر جوڵاند..«من دەترسم لەو پیاوانە تکایە ڕزگارم بکە»
«بابڕۆین»خاتوو تایلۆر وتی دەستی گرت تا بیباتە ژوورەکەی .. لە کاتێکدا لۆلیتا وەک منداڵێکی ساوا دەگریا
لە ژوورەوە چەند کچێکی تریش هەبوون کە وەک لۆلیتا جوان و تایبەت بوون ئەوان دەبوونە سۆزانیە پلە بەرزەکان تایبەت بە فەرماندە و پلە بەرزەکان
لۆلیتا راستەوخۆ چویە سوچیکی ژوورەکە باوەشی لە قاەچەکانیدا بەبێ دەنگی دەگریا قسەی لەگەڵ هیچ کەسێک نەکرد..
تا ماوەیەکی برد و خەو بردیەوە
.
.Lolitta
خەبەرم بوویەوە بەهۆی دەنگی هاواری پیاوەکان بە ترسەوە ڕامکردە لای پەنجەرەکە تا بزانم چی روودەدات
دەستم خستە سەر دەمم فرمێسک لە چاوم هاتە خوارەوە ... چۆن بتوانم ڕاکەم و ڕووبەڕووی ئەم هەموو پیاوە ببمەوە
کەسێک دەستی خستە سەر شانم ..«مەترسە ئەوان دەست لە تۆ نادەن» سنگم بەرز و نزم دەبوویەوە..