«هەرگیز لێت خۆش نابم ماریانۆ»بە گریانەوە وتم لەبەر ئەوە نا کە دەستدرێژی لێمکرد ... من ماریانۆم خۆشدەوێت وە دەمەوێت ئەو تاکە پیاو بێت دەستم لێ بدات
بەڵام من لێیخۆش نابم چونکە درۆی لەگەڵم کرد ئەو وتی من دەکاتە هاوسەری خۆی کچەی ئێستا دەیەوێت ببم بە سۆزانی
«گرنگی پێنادەم»وتی کاتێک جلەکەی دەکردە بەری...«بۆچی ئەوە دەکەیت تکایە»هاوارم کرد
«ئەی تۆ نەتوت منت خۆشدەوێت»هەڵسامەوە سەرچەفەکەم بە جەستەم نوساند ...«تەنها دەمویست یاریت لەگەڵ بکەم بچکۆل»
هیچ لەو ماریانۆیە ناچێت کە من ناسم...رۆشتە دەرەوە
منیش لەسەر زەویەکە دانیشتم «خوایە بۆچی ئەوانە روودەدەن»
سەرەتا ئانا ئێستاش ماریانۆ
.
.ژووری کۆبوونەوە پڕ بوو لە فەرماندە و جەنەڕاڵەکان لە ڕاستیدا باشترە بڵێین پڕە لە مرۆڤە دەروون نەخۆشەکان
هەموو ئەو کەسانەی ئەم ژوورە یەک تۆز مرۆڤایەتی لە دەروونیان نیە ... هەموو ئەوەی دەیکەن بیرکردنەوە لە خۆیانە
«گەورەم ناکۆکیەکی گەورە دروست بووە لەگەڵ وڵاتی ڕووسیا جگەلەوە گرانی ڕوویکردۆتە جیهان»لویسا وتی
«پێشبینی دەکرێت لەم نزیکانە جەنگی جیهانی رووبدات» ماریانۆ بە هێمنی وتی
جەنەڕاڵ تەواوی کاتەکە گوێی گرت بوو...«وا بیر دەکەمەوە پێویستمان بە سەربازی زیاترە»
جەنەڕاڵ سەری جوڵاند..«قسەم لەگەڵ سەرۆک کردووە لەم نزیکانە ئەرکی سەربازی دەگڕێتەوە بۆ کوڕانی ۱۸ ساڵ»
«فەرماندە ماریانۆ تۆ راهێنان بە سەربازە سەرەتایەکان دەکەیت»دەستە ڕاستی جەنەڕاڵ وتی ماریانۆ تەنها بێدەنگ بوو..
«بەڵام ئەوانە هێشتا بەس نیە بۆ ئەم جەنگە خوێناویە» جەنەڕاڵ وتی..
پاشان لە ناو هەمووان دکتۆرەکە هەڵسایەوە...«یۆنگی بیرۆکەیەکی هەیە بۆ ئەم کێشەیە» هەمووان سەیری یۆنگیان کرد...