Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
«لۆلیتا»
بە هێواشی چاوم کردەوە یەکەم شت جیمینم بینی
کە بە توندی دەستەکانمی گرت بوو..
«تۆ نەڕۆشتی»بە کزی وتم... دەستم خستە سەر
برینەکەی سکم..
ئازاری هەبوو...
«بۆچی ئەو کارەت کرد؟» بە نیگەرانیەوە
وتی..
«بۆچی جێمدەهێڵیت؟»فرمێسکەکانم خێرا کەوتن..
«لۆلیتا تکایە...»دەستی بە قژم داهێنا
«جیمین من زۆر تەنهام»دەنگم بەرز کردەوە...
تەنها بێدەنگ بوو...
هەڵسایەوە..«پشو بدە»
ڕۆشت..
فرمێسکەکانم ئازاد کرد.. هەر بە راستی من ئافرتێکی
زۆر بێ بەهام...
هەر لەو کاتەوە یان جێهێڵراوم یان فرێدراوم
یان سۆزانی بوومە یان خزمەتکار...
ئیتر بۆچی گلەیی بکەم ..
بۆچی وەک بنێشت بە جیمینەوە بنوسێم...
ڕێگری لێ بکەم بە ئازادی بژی..
هەڵسامەوە لەسەر جێگاکە...
خۆشبەختانە دەمتوانی ڕێبکەم بە شەلە شەل..
هەرچەندە سکم زۆر
ئازاری هەبوو.. هەستم دەکرد زۆر بە قوڵی کون بووە
لەم ژوورە هەتمە دەرەوە
لە ڕێڕوی ماڵەکەم تێپەڕیم تا بڕۆمە دەرەوە..
بەڵام تێبینی سێبەری پیاوێکی گەورەم کرد لە دوام دەرکەوت..
هەر زوو زانیم کێیە..
کابوسی ژیانم...
سێ چەقۆم لێیادا
دڵنیام دانەیەکیان لە دڵی چوویە ژوورەوە دەبوو ئێستا
بمرێت ..
بەڵام وا دیارە دڵی نیە
