«لۆلیتا»لە ناو سەرم قورسایەک هەبوو ..«لۆلیتا چاوەکانت بکەرەوە»دەنگی ماریانۆ بە ئاسانی دەناسرێتەوە..
بە هێواشی چاوم کردەوە .. راستەوخۆ رووخسارە نیگەرانەکەی ئەوم بینی«م.ـ»
نەمدەتوانی قسە بکەم زمانم ئازاری هەبوو ... چاوەکانم پڕ بوون«ببورە» بە خەمباریەوە وتی..
«نەمدەویست ئەوە ڕووبدات بەڵام ناچارکرام»وەڵامیم نەدایەوە سەیری خاتوو تایلۆرم کرد...
ئەویش بەرەو من هات «شتێکت پێویستە؟!»سەرم بەبەڵێ جوڵاند ئاماژەم بە ئاوەکە کرد..
«لۆلیتا تکایە سەیرم بکە»ماریانۆ دەستەکانمی گرت ماچی کرد..«منیش نامەوێت ئەوە ڕووبدات بەڵام منیش وەک تۆ بێدەسەڵاتم»
خاتوو تایلۆر ئاوەکەی پێمدا ... لۆلیتا تۆ کۆتایت هات سەیری قاچەکانمم دەکرد وەک ئەوە وایە گولەی بەرکەوت بێت..
«باشە دەزانم تۆ لە من توڕەی کچە بەنازەکەم مافی خۆتە» شتی خستە باوەشم...«تۆ یەکەم خۆشەویستم بوویت تا کۆتا هەناسەم هەر وادەبێت»
رۆشت ... منیش سەرم بەرز کردەوە ئەو بوکەڵەکی پەمۆی بۆم هێنا بوو..
لچم هێنایە خوارەوە گریام ... بیرمە هەمیشە داوام لێدەکرد بوکەڵەی پەمۆم بۆ بێنیت تا شەوان لە باوەشی بگرم بەڵام دەیوت تا من هەبم دەبێت من لەباوەش بگریت
ئەمەش مانای ئەوەیە چیتر ئەو نیە ...
«ببورە لۆلیتا»سەیری خاتوو تایلۆرم کرد..«ناتوانم یارمەتیت بدەم هیوادارم بتوانیت لەگەڵی بجەنگیت»
بوکەڵەکەم توند لە باوەش گرت تەقیمەوە لەگەڵ گریان ...
جەنەڕاڵ کەسێکی خراپە زۆر ئازاریدام ... خەریک بوو دەستم بشکێنێت
ئەو هەستی نەدەکرد من مرۆڤم ... بە ئارەزووی دڵی جەستەمی دەجوڵاند زۆر توڕە دەردەکەوت ئەو هەوڵیدەدا توڕەیەکەی لە من بەتاڵ بکات