«سڵاو»بە هێواشی وتم ... فەرماندە لویسا لەلای کابینەکەی دانیشت بوو جگەرەیەکی تەواوی بووی هەڵگرت بوو لەگەڵ وشەکەم بە هێمنی سەری بەرز کردەوە..
«پێویستت بە شتێکە؟!»وتی منیش سەرم بە نەخێر جوڵاند ئەویش دووبارە سەیری خوارەوەی کرد
«ببورە کە ئەمە دەڵێم بەڵام بۆچی فەرماندە ماریانۆ نادۆزمەوە؟!» بە شەرمەوە وتم هەرچەندە ئەو پەیوەندیەکەی نێوانمان دەزانێت..
تۆزێک وەستا...«ماریانۆ لە جەنگە»
چاوم فراوان بوو راستەوخۆ هەستم بە دروستبوونی گرێیەک کرد لە سنگم ... «ب.بۆچی؟!»
فرمێسک لە چاوم هاتە خوارەوە .... سەیری کردم کاتێک چاوەکانی وەک شوشە دەدرەوشایەوە لە ناکاو وەک پیاوێکی نیگەران دەردەکەوت
«ببورە»تەنها ئەم وشەیەی وت و هەڵسایەوە منی لەگەڵ فرمێسکەکانم جێهێشت..
بە خێرای گەڕامەوە ژوورەوە..«چی بووە لۆلیتا؟!»
لەسەر زەویەکە دانیشتم دەستم کردە گریان.
.
.بیرمە دایکم دەیوت جەنگ و خۆشەویستی هاوبەشن لە هەردوو حاڵەتتدا کەسە بێتوانەکان دەبن بە قوربانی ئەو کات بچوک بووم تێنەدەگەیشتم
بەڵام ئێستا بەو ڕادەیە گەورەم کە لەم رستانە تێبگەم
لەوانەیە من قوربانی خۆشەویستی بم بەڵام ماریانۆ قوربانی هەردوولا دەبێت...
کاتێک تەنها پێنج ساڵ بووم .. داپیرەمم دەبینی کە زۆربەی کاتەکان لەسەر کورسیە جوڵاوەکەی دادەنیشت لەبەردەم دەرگای دەرەوە..
منیش بە دڵێکی پاکەوە دەچووم سەیرم دەکرد «داپیرە چاوەڕێکی کەسێک دەکەیت؟!»ئەویش سەیری دەکردم لەگەڵ چاوە پڕ حەسرەتەکەی
«بەڵێ شیرینەکەم چاوەڕێ باپیرەت دەکەم لە جەنگ بگەڕێتەوە»بە دەنگێکی پڕ لە هیواوە دەیوت...منیش زۆر بەباشی دەمزانی باپیرەم ماوەی پانزە ساڵە مردووە
وە پێموابوو داپیرەم گەمژەیە و تێناگات لەوەی باپیرەم مردووە ...
بەڵام ئێستا من وام ، من ئێستا ئەو گەمژەیەم کە ڕۆژانە چەندین کاتژمێر لەبەردەم پەنجەرەی ژوورەکەم دادەنیشم و چاوەڕێی خۆشەویستەکەم دەکەم بگەڕێتەوە
گەرچی رۆژ هات و ڕۆشت ، مانگ هات و ڕۆشت
لە دوو هەزار سەرباز تەنها دوو سەد سەرباز گەڕایەوە نیوە لەوانیش بریندار بێ دەست و قاچجەنەڕاڵی بێبەزەی پڕ لە خۆپەرستی و چاچنۆکی هاتە مەیدان و لیستی مردووەکانی بەرز کردەوە ..