فێرکارییەک بۆ چۆنیەتی لەنابردنی ژیانت لە کورترین ماوەدا:دەزانم بێزاریت لە ژیان، منیش بێزارم.. هەر بخوێنە و بخوێنە و خەم بخۆ و خەمی دی بخۆ، گەورە ببە و بەرپرسیارێتی هەڵبگرە و بەو هەنگاوانەدا بڕۆ کە باو و باپیرانت پێیدا ڕۆشتوون..
مەگەر هەر خۆمان لەبەر ئەوە ناژین؟
هەر خودی ژیان تەنها بەڕێکردن نییە؟ هەر بەو جۆرە نەبووە و هەر بەو جۆرە نابێت؟
چ دەگۆڕێت گەر هەوڵبدەیت لە خوێندنەکەت؟
جیاوازی چییە چ بەشێک تەواوبکەی گەر دانەمەزرێیت؟
مەگەر ئێمە هەر لە وڵاتێکی دواکەوتوو نین؟ کەواتە نابێ خۆشمان دواکەوتووین تاوەکو لەگەڵی هەڵبکەین؟
کەواتە نابێت بخوێنین و بخوێنینەوە، هەر خۆی خوێندن چ سوودێک دەگەیەنێت بە مرۆڤانێکی وەک ئێمە.
نا بوەستە خولەکێک، دواتر هاوسەرێکی باشت نابێ گەر بێ بڕوانامە بیت!
دەزانی چی؟ بڕۆ بخوێنە بەڵام بەس بەشی دەرچوون بزانە، وە کە تەواوبوو تاقیکردنەوەکانت ڕاستەوڕاست لەمێشکت هەمووی بسڕەوە.
هەر خۆی بەس ئەوەندەی گرنگە، بە پارچە وەرەقەیەک بەڵگەت هەبێت کە تۆ شتێکیت، تەنانەت گەر لە ڕاستیدا ئەو شتە نەبیت.
تەنانەت گەر تۆ پزیشکێک بیت نیوەی بابەتەکانت تەرک کردبێت و بە خوێندنی نیوەی زانیارییەکان دەرچووبێتیت، گەر بزانیت نەخۆشی پێست چارە بکەیت بەڵام دڵ نا.
تەنانەت گەر ئەندازیارێک بیت بزانیت تەلار و شەقام چۆن دروستدەکرێت بەڵام پرد و تونێلت تەرککردبێت.
لەکۆتاییدا تۆ دانامەزرێیت، ئەو زانیارییانەش گرنگنین، هەر خۆی دوای تەواوکردنی زانکۆ لەماڵ دانیشە و هەموو زانیارییەکان بە چەند مانگێکی کورت لەیادبکە،
بەم جۆرە لێهاتووانە ژیانت لەناوببە.
لە کۆتاییدا هەبوونی ئامانجێک تەنها کەرێتییە، زمانێکی زۆر بازاڕییانەیە نا؟
بەس خۆ هەر ئەوەیە کە پێمان دەگوترێت کاتێک هەوڵدەدەین، زۆر بخوێنیتەوە تۆ کەریت، زۆر خولیات نیگارکێشی بێت تۆ کەریت، زۆر هەوڵ بۆ هەرچی بدەیت تۆ کەریت، وە هەر خولیایەکت هەبێت تۆ لە چاوی بڕێکی کۆمەڵگادا کەریت.
کەواتە تۆ ئامانجت هەبێت کەریت.
وە گەر تۆ هەوڵ بۆ ئامانجەکانت بدەیت هەر زۆر کەریت.

YOU ARE READING
My Quiet Corner || Sarah
Randomگەر بێزاریت لە جەنجاڵی دەوروبەرت وەرە ئێرە.. لێرە دەنگە دەنگ بوونی نییە. " چیرۆک نییە تەنھا گۆشەیەکە تایبەت بە من و ئەستێرەکانم و بیرکردنەوە بێ پایانەکانم "