⊰•⊱ Introduction ⊰•⊱

6.4K 620 105
                                    

─━━━━━━⊱✿⊰━━━━━━─


یارییەڪی ئاسایی نەدەبوو ببێتە
هـۆی زنجیرەیەڪ لە ڪوشتن




K I L L E R    K I L L E R
▬▬▬▬ « ● » ▬▬▬▬
B T S






⌠Killer Killer⌡

یارییەکی کارتە کە لەلایەن چوار
کەس یان زیاترەوە دەکرێت.
هەرکەسێك کارتێکی پێدراوە─کارتێك
کە نابێت هیچ کەسێك ناوەڕۆکەکەی
بزانێت بێجگە لە خۆت بەتەنها.
هەر کارتێك ئامانجێکی دیاریکراوی
هەیە لە یارییەکەدا، هەروەها هەر
ئامانجێك دەستی هەیە لەوەی
کە یارییەکە بە چ ئاڕاستەیەکدا دەڕوا.
یاریزانەکان دەبێت ئاگادار بن کە
ئەوەی لە کارتەکانیاندایە ئاشکرای
نەکەن تا کۆتایی یارییەکە، ئەگەرنا،
یارییەکە دەوەستێت. کەسێك
دەکرێت ئەم کارتانەی بەربکەوێت:
ڕەش، سـوور یان شـیـن.




ڕەشبڪوژەڪە
The Killer

هەرکە یاریزانێك ئەم کارتەی وەرگرت،
ئەو توانایەی دەبێت کە ئۆتۆماتیکییانە
یەك لە دوای یەك هاوڵاتی بکوژێت
تەنها بەیەك چاوداگرتن. سەرەڕای
ئەم توانا شاهانەیە، بکوژەکە دەبێت
وریا بێت. ئەگەر بە ڕووداو چاویان
لە ئەفسەرێك داگرت، یان لە هەوڵی
کوشتنی کەسێك لەکاتی یارییەکەدا
لەلایەن ئەفسەرێکەوە گیران،
دەدۆڕێن و یارییەکە کۆتایی دێت.
براوەی یارییەکە ئەفسەرەکە دەبێت.




سـوورئەفسەرەڪە
The Officer

ئەفسەرەکە توانای ئەوەی هەیە
کە هەوڵبدات یان بکوژەکە بگرێت.





شـیـنهـاوڵاتییەڪە
⌠The Citizen

یەك یاریزان یان زیاتر دەتوانێت ئەم
کارتەی هەبێت. یاریزانێك کە ڕۆڵی
ئەم کارتە دەگێڕێت بەتەواوی بێ
مەترسییە. کاتێك بکوژە چاوداگرەکە
چاوی لە هاوڵاتییەکی بێ تاوان
دادەگرێت، هاوڵاتییەکە دەبێت هاوار
بکات و بڵێ❜ مردووم! ❛ دوای ئەوە،
یاریزانەکە بەهیچ شێوەیەك هیچ
ڕۆڵێکی نابێت لە یارییەکەدا.





کەواتە چی دەکەی ئەگەر
ئەم یارییە لە ژیانی
ڕاستەقینەدا ڕووبدات؟



ئـاسـانە

متمانە بە هیچ
کەسێك مەکە.

▬▬▬▬







Note ・ تێبینی

کارتی سەوز لە یارییەکەدا
نییە چونکە هیچ سوودێکی
نییە لە یارییەکەدا.

▬▬▬▬▬






๑۩۞۩๑

سڵاو👋🏻،
بۆ هەموو ئەو خوێنەرانەی کە تازە
ئەم چیرۆکە دەخوێننەوە😊 باشترە
کۆمێنتەکان نەخوێننەوە چونکە
لەوانەیە هەندێ کۆمێنتی تێدابێت
کە کۆتایی چیرۆکەکەت بۆ ئاشکرا
بکات، خۆش نییە لەکاتی خوێندنەوەدا
چیرۆکێکت لێ تێکبدرێت،
کاتێکی خۆش🖤.

۩۞۩

─━━━━━━⊱✿⊰━━━━━━─
.
.
.
.
.
.
Word Count : 289

🖤And don't forget To VOTE and COMMENT guys! 🖤

𝐊𝐈𝐋𝐋𝐄𝐑 𝐊𝐈𝐋𝐋𝐄𝐑 | √ Completed (Kurdish)Where stories live. Discover now