[هەموو شتێك ڕووندەکرێتەوە]
بەڵێ، یونگی بکوژەکە بوو.
یونگی نەخۆشی جووت کەسایەتی هەبوو لەگەڵ شیزۆفرینیا(کە نەخۆشی تێکچوونی کەسایەتییە)، ئەمەش ئەوە ڕووندەکاتەوە بۆچی لەو ڕووداوانە بێ ئاگا بوو کە ڕوویاندا.
تەنها بۆ زیاتر بەرچاوڕوونی:
ئەم چیرۆکە بۆ ئەوە نییە تا ئەو خەڵکانەی کە ئەم نەخۆشییەیان هەیە بە کەسانی "دڕندە" یاخود مەترسیدار لەقەڵەم بدات، کەسانی خاوەن نەخۆشی (نەتوانینی جیاکردنەوەی کەسایەتی) بەرئەنجامی ئەو پێشینە هەست بریندارکەر و ناخۆشانەیە کە کەسەکە چەشتوویەتی. خاوەن جووت کەسایەتییەکە بۆ ئەوە دروست دەبێت لە کەسەکەدا کە بەجۆرێك لە جۆرەکان خانەخوێی سەرەکی لە ئازارێکی وا بپارێزن.+ لە Prologueەکەدا، بەشێك هەیە ئەوەی دەرخست کە یونگی تاڕادەیەكی زۆر لە جۆری کەسێکی ناکۆمەلایەتی بوو. ڕقی لە ئاهەنگ بوو و پێی باشتربوو لەژوورەکەی بمێنێتەوە، کە مانای ئەوە دەگەیەنێت کاتی زۆری بەدەستەوە بوو─ئەوەندە کات کە بتوانێت پلانەکان دابڕێژێت.
هەر لە Prologueەکەدا، بەشێك هەیە کە یونگی وتی: "Killer Killer؟ ئەوە ئەو یارییە نییە لەم چەند هەفتەیەی ڕابردووەوە بەردەوام و بێ وەستان دەیکەن؟" کە ئەوە دەگەیەنێ ئەگەر ئەوان بە 'بێ وەستان' یاریان کردبێت ئەوە ناگەیەنێت کە تەنانەت هیچ کاتێکیان نابێت بۆ پلانی کوشنەکانیش؟ لە Chapterی پێنج و شەشدا، دۆجوون ئاماژەی بەوەدا کە پلانی کوشنەکان "باش پلان بۆدانراو" بووە، یونگی ئەو کەسە بوو کە زۆرترین کاتی هەبوو، بەهەمان شێوەش کاتی زۆری هەبوو بۆ پلان دانانی کوشتنەکان. بەهۆی نەخۆشییە جووت کەسایەتییەکەیەوە.
+ مەدالیاکە. کەواتە بەڵێ، دەبێت بپرسی: چۆن و بە چ شێوە نەفرەتییەك مەدالیاکە کەوتە گیرفانی هۆسۆكەوە؟ وەڵامەکە ئەوەیە: هەرگیز لە گیرفانیدا نەبوو. لە بەشی شەشەمدا تەنها ئاماژەی پێدەدەرێ: یونگی شتێکی لەسەر زەوییەکە بینی. هیچ شتێك ناڵێت دەربارەی ئەوەی کە لە گیرفانی هۆسۆكەوە کەوتبێتە خوارەوە. ئەو کاتە تەنها دوانیان لەو شوێن و کاتەدا بوون. یونگی بەتەنها خۆی مەدالیاکەی پێ بوو، هەروەها خۆشیبوو کە لێی کەوت.
ڕوونکردنەوەی کوشتنەکان بەجیاجیا:
─ جـۆنـگـکـوك.
ئینجا، جۆنگکوك، یەکەم دانە کە کوژرا. تێبینی یونگی بکە پێش ئەوەی بزانن جۆنگکوك هەڵواسراوە بۆ ماوەیەك لەگەڵ گروپەکە نەبوو. وەك پێشتر وتمان یونگی نەخۆشی دەروونی هەیە. لە بەشی یەکەمدا، یونگی ڕاسپێردرا کە مۆمەکان بهێنێ. بەناو چەکمەجەکاندا گەڕا، بەڵام نا، بۆ مۆمەکان نا─بۆ شتانێك کە خەڵکی پێ بکوژرێ. گوێی لە تووندبوونەوەی گوریسێك بوو، بەڵام کردەوەی کەسێك نەبوو─خۆی بوو. بەهۆی نەخۆشییەکەی.
YOU ARE READING
𝐊𝐈𝐋𝐋𝐄𝐑 𝐊𝐈𝐋𝐋𝐄𝐑 | √ Completed (Kurdish)
Fanfictionیارییەڪی ئاسـایی نەدەبوو ببێتە هـۆی زنجیرەیەڪ لە ڪۅݾتن. ▪️ئـاگـاداری: ئەم چیرۆکە قسەی نەشیاو، کوشتن، ئاماژەدان بە مردن هەروەها خوێن لە خۆ دەگرێت. ▪️ئەم چیرۆکە ئینگلیزییە و کاری وەرگێڕانم بۆ کردووە هەموو مافێکی دەگەڕێتەوە بۆ نووسەرەکەی بەناوی : NATSU...