─━━━━━━⊱✿⊰━━━━━━─
" کیم سیۆکجین، قوتابی دوا قۆناغ لە زانکۆی هانسۆل، بەسەخت برینداربوویی لە دەستشۆری گشتی بەشەناوخۆییەکەی دۆزراوەتەوە. پۆلیسەکان گومان دەکەن تاوانبارەکە چەقۆی بەکارهێناوە بۆ لێدان لە ناوسکی کیم سیۆکجین. کیم هێشتا بێ هۆشە. هەرچۆنێك بێت، ئەو چەکەی کە بۆ لێدانەکە بەکارهاتووە نادۆزرێتەوە. پۆلیسەکان هەموو هەوڵێکی خۆیان دەدەن کە شوێنی تاوانبارەکە بدۆزنەوە، بەڵام هێشتا هیچ بەرەوپێش چوونێك نییە─"
"(نەخێر─بووەستە، مەیکوژێنەرەوە!)"یونگی بە پێ هەڵکەوتنەوە بەرەو یەکێك لە هاوەڵکارەکانی چوو، کە ڕیمۆت کۆنتڕۆڵەکەی بەدەستەوە بوو. هاوەڵکارەکەی سەیرکرنێکی سەرسامبوو سەیری کرد، سەری لە ڕەفتارە لەناکەوەکەی یونگی شێوابوو. سەرەڕای ئەوەش، تەلەفیزیۆنەکەی بەئیشپێکراوی هێشتەوە، ڕیمۆت کۆنتڕۆڵەکەی دەستی دا بە یونگی. یونگی بەپەلە دەنگی تەلەفیزیۆنەکەی زیادکرد، ترس سەرچاوەی هەناسەدانی پەکخست.
هەرکە وێنە گرفیکییەکان لەسەر شاشەکە دەرکەوتن یونگی ڕەنگی نەما. خوێنی لێبوو─خوێن لە هەموو لایەك. وێنەکان سانسۆری زۆریان لەسەر دانرابوو. کەسەکە لەسەر زەوییەکە بوو، بە مەلەوانگە خوێنەکەی خۆی دەوردرابوو. هەرکە وێنەی سۆکجینی بینی دەستەکانی یونگی کەوتنە ئاستی کەمەری─هاوڕێکەی خۆی─لەسەر شاشەکە دەرکەوت.
ترس دەستی بەسەر یونگیدا گرت و بەبێ ئاگایی هەنگاوی بەرەو دواوە نا.
هەروەها دواتر ڕایکرد.
ناڕەزایی دەربڕینی هاوەڵکارەکانی گەیشتە گوێکانی، بەڵام بەردەوام بوو لە ڕاکردن. بەلایەوە گرنگ نەبوو ئەگەر لەئەنجامدا دەربکرێت لەسەر جێهێشتنی کارەکەی لە ناوەڕاستی نۆرەکەیدا بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت─بەهیچ شێوەیەك. دەنگە ئاساییە گڕەکانی هاوڵکارەکانی لە دەنگی بەهێزی باران بارینەکەدا ونبوو. یونگی بەزەحمەت درێژەی بە هەنگاوەکانی دا─دڵۆپە ئاوە بێ کۆتاکان زۆر لەسەری بارگرانی بوون.
لە دوورییەکەوە، سۆمای تاکسییەکی کرد. بەورووژاویی بەرەو کۆتایی ڕاڕەوەکە ڕایکرد، دەستی بەرزدەکردە بۆ بەدەستهێنانی سەرنجی شۆفێرەکە. خۆشبەختانە، تاکسییەکە هێواش بووەوە، لەبەردەمی وەستا. یونگی بەخێرایی چووە جێی دانیشتنی دواوە، کە چووە ناوەوە دەرگای ئۆتۆمبێلەکەی داخست.
شۆفێرەکە لە ئاوێنەی بەشی پێشەوەوە سەیری کرد،
"(بۆ کوێ دەچی؟)"یونگی لە بێئومێدیدا قەپی لە لێوی گرت کاتێك پێی زانی کە نازانێت سۆکجین بۆ چ نەخۆشخانەیەك نێردراوە. تاکە هەڵبژاردە کە هەیبوو نزیکترین نەخۆشخانەی بەشەناوخۆییەکەی سۆکجین بوو. لەوە دڵنیا نەبوو، بەڵام ئەگەرەکە زۆر بوو"(نەخۆشخانەی سـ-سانگوۆ، بێ زەحمەت)"
ESTÁS LEYENDO
𝐊𝐈𝐋𝐋𝐄𝐑 𝐊𝐈𝐋𝐋𝐄𝐑 | √ Completed (Kurdish)
Fanficیارییەڪی ئاسـایی نەدەبوو ببێتە هـۆی زنجیرەیەڪ لە ڪۅݾتن. ▪️ئـاگـاداری: ئەم چیرۆکە قسەی نەشیاو، کوشتن، ئاماژەدان بە مردن هەروەها خوێن لە خۆ دەگرێت. ▪️ئەم چیرۆکە ئینگلیزییە و کاری وەرگێڕانم بۆ کردووە هەموو مافێکی دەگەڕێتەوە بۆ نووسەرەکەی بەناوی : NATSU...