─━━━━━━⊱✿⊰━━━━━━─
"(ئەوە چـ──)"یونگی گوێی لە نامجون بوو تاریکاییەکەدا هاواری کرد"(هۆسۆك، دیسان لەبیرت کردووە پارەی مانگانە بدەی؟)"
"(چــی؟)"یەکێكیان هاواری کرد، کە یونگی زانی ئەوە هۆسۆكە"(سوێند دەخۆم! پارەی مانگانەم دا!)"
"(لەوانەیە کوژاندنەوەیەك بێت)"جین وتی، دڵەڕاوکێ لە دەنگیدا ڕەنگی دابووەوە. هەندێکیان هاوڕا بوون لەگەڵ قسەکەی. یونگی ئاهێکی نەبیستراوی کرد─ڕقی لە کوژاندنەوەی کارەبا بوو، بەتایبەتی ئەوانەی کە زۆر درێژە دەخایەنێت. تەنها بەهیوا بوو کە ئەم کوژاندنەوەیە لە ماوە درێژخایەنەکان نەبێت، ئەگەرنا ناتوانێ مامەڵەی لەگەڵدا بکات.
یونگی هەستی بە گرتنێك کرد لەسەر قۆڵێ، وای لێ کرد لە شوێنی خۆی هەڵببەزێتەوە، هەناسەبڕکێیەکی قورس لە دەمی هاتە دەرەوە.
"(هیون، هێمن بە. ئەوە منم)"یونگی گوێی لە جیمین بوو لە تەنیشتییەوە وتی. خەریك بوو لەپێکەنیندا دەخنکا.
یونگی بۆ ساتێك بەبێ جوڵە مایەوە، هەوڵی دەدا مێشکی ئەوە تێپەڕێنێت کە ڕوویدا. دواتر گاڵتەی بە خۆی هات، ڕوومەتەکانی لە شەرمەزاریدا کەمێك پەمەیی هەڵگەڕان. یونگی دەیتوانی هەندێ لە سەروسیمای جیمین لە تاریکییەکەدا ببینێت─هەرچەندە ئەوەندە ڕوون نەبوون─هەروەها بینینی جیمین بە خەندەیەکی گەورە لەسەر ڕووخساری، هەوڵیدەدا کە پێکەنین لە دەمی نەیەتە دەرەوە وای لە یونگی کرد بەلێدانێکی ئازاراوی بکێشێت بە ڕانی جیمیندا، سەیرکردنێکی ڕووگرژانە ئاشکرابوو لەسەر دەموچاوی.
"(نەفرەتیانە منت ترساند،)"یونگی وتی و جیمین تەقییەوە لە پێکەنینی یەك لەدوای یەكدا. یونگی تەنها ئاهێکی تووڕەیی هەڵکێشا.
"(بەڕاستی پێویستە هەندێ مۆم دابگرسێنین)"نامجون وتی"(بەدڵنیاییەوە دەبێت تایهیۆنگ ئەو کەسە بێت کە بیانهێنێت)"
یونگی گوێی لە تایهیۆنگ بوو کە دەنگێکی ناسروشتی مرۆڤانەی دروستکرد"(بۆچی من؟ ئەچی دەربارەی جۆنگکوك؟ ئەو بچووکترینە!)"
"(ئەو لەوکاتەوە چاکەو پیاوەتی بۆ هەموومان دەکات، کاتی ئەوەیە ئەو کوڕە داماوە پشوو بدات)"جین خۆی لە پێکەنێنێك گرت"(هەروەها چونکە تۆ دووەم بچووکترینی، پێویستە تۆ ئەوە بکەیت)"
"(تەنها داوا لە یونگی-هیون دەکەم ئەوە بۆمن بکات، پاشان─)"
"(نـەخـێـر)"
"(بـەڵام، هـیـون!)"تایهیۆنگ بۆڵاندی"(تۆ چاکەیەك قەرزاری منی!)"
"(بـەڵێ، بـەڵام─)"
KAMU SEDANG MEMBACA
𝐊𝐈𝐋𝐋𝐄𝐑 𝐊𝐈𝐋𝐋𝐄𝐑 | √ Completed (Kurdish)
Fiksi Penggemarیارییەڪی ئاسـایی نەدەبوو ببێتە هـۆی زنجیرەیەڪ لە ڪۅݾتن. ▪️ئـاگـاداری: ئەم چیرۆکە قسەی نەشیاو، کوشتن، ئاماژەدان بە مردن هەروەها خوێن لە خۆ دەگرێت. ▪️ئەم چیرۆکە ئینگلیزییە و کاری وەرگێڕانم بۆ کردووە هەموو مافێکی دەگەڕێتەوە بۆ نووسەرەکەی بەناوی : NATSU...