⊰•⊱ Five ⊰•⊱

1.3K 319 23
                                    

─━━━━━━⊱✿⊰━━━━━━─


"(بنکەی پۆلیس چەندێك لێرەوە دوورە؟)"



"(نزیکەی سی و پێنج خولەکێك بە ئۆتۆمبێل)"هۆسۆك بە دەنگی نزم وەڵامی دایەوە، پەنجەکانی بەکەمی دەلەرزین. یونگی سەیری هۆسۆكی کرد و ڕووی گرژ کرد. هۆسۆك وابوو کە زۆر خەتای خۆی بگرێت، تەنانەت ئەگەر هەڵەی ئەویش نەبووبێت. سەرەڕای ڕەفتارە دڵشادەکانی، تاڕادەیەك هەستیار بوو. یونگی دەستی بەرزکردوە تا دەستی بۆ ببات، بەڵام هۆسۆك تەنها لە سەرسامبووندا ڕاچڵەکی. هۆسۆك بەوەی زانی کە کردی و بەدەنگی نزم داوای لێبوردنی کرد. یونگی دەستی کێشایەوە، لێوەکانی لەسەر یەك هێڵ داخست.



"(هاوڕێیان هەموو شتێكتان قوفڵ کرد وایە؟ هەموو شتێك پارێزراوە؟)"سۆکجین بە شپرزەییەوە پرسی. جیمین و هۆسۆك بە بەڵێ سەریان لەقاند.



هەرکە یونگی و سۆکجین هاتن، ڕاستەوخۆ بەپەلە چوونە ژوورەوە، هەموویان دەرگاکانیان قوفڵ کرد و پەنجەرەکانیان بەدار داخست. لە ماڵی میوانیی هۆسۆك دەمانەوە. شوێنەکە بەهۆی ئەوەی کە چەندین ساڵە بەکارنەهاتووە کۆن و نەخشە قورس دیار بوو، بەڵام هێشتا بەهێز و بۆ تێدا ژیان دەبوو، بەبێ بوونی هیچ هۆکارێكی گواستنەوە، بڕیاریاندا لەکاتی ئێستادا بمێننەوە.



"(یونگی، دەتوانی هەوڵی پەیوەندی کردن بدەیت؟)"یونگی لە ناوهێنانە لەناکەوەکەی بەسووکی هەڵبەزییەوە. هێمن بووەوە، گرژی سەرشانەکانی کەمبووەوە. بەخێرایی بەناو گیرفانیدا بۆ مۆبایلەکەی گەڕا. هەوڵیدا ئیشی پێ بکات بەڵام ئیشی نەدەکرد. بە گرژکردنی برۆکانی، دووبارە ئەنجامی دایەوە، بەڵام بێ سوود بوو.



"(پێم وایە پاترییەکەم وزەی تیا نەماوە،)"یونگی بە دەنگی نزم وتی. سۆکجین ئاهێکی هەڵکێشا و لە شڵەژاندا گازی لە نینۆکەکانی گرت.



"(جیمین، ئەوەی خۆت تاقی بکەرەوە)"سۆکجین وتی، نیگەرانی بەدەنگییەوە بوو.



"(هــا؟)"جیمین وتی، چاوەکانی هێشتا لە واقوڕماندا بوو"(ئۆو، بـاشـە)"



جیمین بە شێواوییەکی زۆرەوە مۆبایلەکەی لە گیرفانی دواوەی دەرهێنا. هەرکە مۆبایلەکەی دەرهێنا، ژمارەی نهێنی مۆبایلەکەی لێدا پێش ئەوەی بەتووندی پەنجە بە ژمارەکاندا بنێت. مۆبایلەکەی نا بە گوێیەوە، بەقورسی قوتدانی بۆ دەکرا. تەنها دوای یەك چرکە یونگی تێبینی ئەو ڕووگرژکردنەی کرد لەسەر ڕووخساری جیمین.



"(زەنگ لێ نادات...)"جیمین وتی، دەنگی بەکەمی لەسەرو چرپەوە بوو کاتێك مۆبایلەکەی لەسەر گوێی لابرد. جیمین دیسان پەیوەندییەکەی کردەوە، سەیرکرنێکی ترساوی هاتە سەر دەموچاوی. قەپی لە لێوی گرت و مۆبایلەکەی دانا، سەری لە سۆکجین ڕاوەشاند. سۆکجین دەستی خستەر سەر سەری، چاوەکانی دیاربوو بەتەواوی لە بێئومێدیدا کرابوونەوە.



𝐊𝐈𝐋𝐋𝐄𝐑 𝐊𝐈𝐋𝐋𝐄𝐑 | √ Completed (Kurdish)Where stories live. Discover now