⊰•⊱ Three ⊰•⊱

1.4K 360 29
                                    

─━━━━━━⊱✿⊰━━━━━━─


"(نـەفـرەت ڕاکـەن)"سۆکجین پێی وتن.




هەروەها ئەوانیش بەقسەیان کرد.




یونگی بەپەلە کەوتە ڕاکردن، دڵی خێرا لێیدەدا و بیرۆکە بەخێرایی دەچوونە مێشکییەوە. دوور لە گۆشەی چاوی، جیمینی بینی هاوسەنگی خۆی لەدەستدا. یەکسەر بەیەك گرمە کەوتە سەر زەوییەکە. پەشۆکاوییەکەی یونگی گەڕا بە جەستەیدا و بەخێرای لای کردەوە، یارمەتی جیمینی دا هەستێتەوە. جیمین هەناسەیەکی بەترس و لەرزەوە هەڵکێشا. بە قاچی لەرزۆکەوە وەستا و بە لاوازییەوە پاڵی بە یونگی'یەوە نا، وەك ئەوەی پێی بڵێ پێویستە ئەو بڕوات.




یونگی سەری بە نەخێر ڕاوەشاند و قۆڵی جیمینی خستە سەر شانی بۆ ئەوەی بەپێوە ڕایبگرێت. جیمین هیچ شتێکی نەوت.




"(دەرگاکە بەنەفرەت بێت ناکرێتەوە!)"تایهیۆنگ هاواری کرد، بەزۆر دەسکی دەرگاکەی بادەدا، بەڵام بێهودە بوو. لە بێئومێدیدا مشتێکی کێشا بە دەرگاکەدا.




"(دەبێ گاڵتە لەگەڵم بکەی،)"یونگی گوێی لە سۆکجین بوو لەبەر خۆیەوە چرپاندی. سەیری کرد ئەویش بەهەمان شێوە هەوڵیدا دەسکەکە بسووڕێنێت، بەڵام نەکرایەوە. سۆکجین بەقورسی هەناسەی هەڵکێشا، بەتووندی دەستی کرد بە ڕاکێشانی دەسکەکە، بە تێپەڕینی هەر چرکەیەك زیاتر هێزی دەخستە سەر.




"(ناکرێت ئەمە ڕووبدات،)"هۆسۆك بەڕۆیشتنەوە وتی"(ناکرێت ئەم نەفرەتییە ڕووبدات!)"




یونگی بەخێرایی چووە نزیکی پەنجەرەکانی نزیك بەشی پێشەوە. هەوڵیدا قوفڵەکەی بابدات، بەڵام نەجوڵا. چاوەکانی گرژکرد، زیاتر هێزی کۆکردەوە بۆ گوشاری زیاتر. مڕاندی کاتێك یەك ئینجیش نەجوڵا. لێوی گەست و هەوڵیدا دووبارەی بکاتەوە. بەڵام هیچی نەکرد جگە لە بەجێهێشتنی ئازار لە دەستیدا.




هۆسۆك بە پاڵپێوەنانێکی تووند دووری خستەوە─یونگی دەیزانی کە بە ئەنقەست مەبەستی ئەوە نەبووە. هۆسۆك هەوڵیدا خۆی دەسکەکە بکاتەوە، بەڵام سوودی نەبوو. لە تووڕەیدا ئاخی هەڵکێشا، گوشاری زیاتری بەکارهێنا. دوای چەندین هەوڵی بەردەوام، هۆسۆكی هیلاك و ماندوو بەدەنگی بەرز بۆڵاندی و هێزی خۆی کۆکردوەتەوە تا دووبارە و دووبارە مشتی بە شووشەکەدا بکێشێت.




"(یونگی، مۆبایلەکەت دەربهێنە و داوای یارمەتی بکە)"سۆکجین بەزەبرەوە وتی"(ئێوەش─هەرچییەك بێت بیدۆزنەوە کە بتوانرێت بۆ شکاندنی پەنجەرەکان بەکاربهێنرێت)"




یونگی یەکسەر دەستی برد بۆ مۆبایلەکەی لەکاتێکدا ئەوانی تر بەیەکەوە گەڕان. بە پەنجەی لەرزۆکەوە، بەخێرایی پەنجەی بە ژمارەکاندا دەنا. دەنگە بەرزەکەی مۆبایلەکەی بەکارهێنا، بە قورسی هەناسەی دەدا و پەیوەندییەکە لێیدا.




𝐊𝐈𝐋𝐋𝐄𝐑 𝐊𝐈𝐋𝐋𝐄𝐑 | √ Completed (Kurdish)Where stories live. Discover now