⊰•⊱ Prologue ⊰•⊱

3.1K 457 61
                                    

─━━━━━━⊱✿⊰━━━━━━─

یونگی ڕقی لە ئاهەنگەکانی شەوانە بوو.


ئەوە ڕاستییەك بوو کە هاوڕێکانی دەبوو لەسەری ڕابێن. ئەوە ئەو ڕاستییە بوو کە لە هەموو زانکۆکەدا بە کابرا 'جەو تێکدەر' ناسرابوو. سەرەڕای هەوڵە بەردەوامە سەر سەختەکانی هاوڕێکانی. ─بەتایبەت هۆسۆك─ هێشتا یونگی هەر ڕەتی کردەوە ئامادەی ئەو ئاهەنگانە بێت کە بانگێشت کرابوو. تەنها هەر ئەوە نەبوو کە حەزی لە ئاهەنگەکان نەبوو ─بەخراپی ڕقی لێیان بوو. پێی باشترە لە ژوورەکەی خۆی بێت، خۆی بە جێگاکەیەوە بنوسێنێ و بە مۆبایلەکەیدا بگەڕێت.


کەواتە بۆچی؟ بۆچی ئێستا لە یەکێك لە ئاهەنگەکانە؟ ئەو پرسیارە، تەنانەت وەڵامەکەشی نەدەزانی.


"(یونگی، ئەو جدی بوونەت کەم بکەرەوە!)"هۆسۆك، خانەخوێی ئاهەنگەکە، زەردەخەنەکەیەكی ناڕێکی بۆ کرد و خواردنەوەکەی پاڵنا بەرەو ڕووی"(بۆ ئەوە نەهاتووی بۆ ئێرە کە ئاوا ماندوو و خەفەتاوی ڕەفتار بکەی!)"


یونگی ئاهێکی هەڵکێشا. هۆسۆك بەدڵنیاییەوە سەرخۆش بوو هەروەها ئەوە شتێکی خراپ بوو. هۆبی سەرخۆش بەواتای کێشەی تەواوە. دوو ئەوەندە هەستیار و سەد ئەوەندەی تر لەوە بەهەرا بوو کە هەرخۆی بەهەرایە، کە ئەوەش خراپ بوو. یونگی سەیری هۆسۆكی کرد کە لەو ساتەدا بەبێ بیرکردنەوەی دووەم خواردنەوەی بەرەو لای ئەو پاڵدەنا. یونگی بیری دەکردەوە چۆن ئەو، خۆی، دواتر دوای ئاهەنگەکە چارەی سەرئێشەی هاوڕێکانی دەکات.


کە یونگی دووپاتی کردەوە خواردنەوەکەی هۆسۆك وەرناگرێت، هۆبی سەرخۆش شیوەنێکی نامرۆڤانەی کرد، بە تووندی مەچەکی یونگی گرت و دەستی کرد بە ڕاکێشانی بەرەو کێ-دەزانێت-کوێ.


"(هـۆسـۆك،)"یونگی بە ئاگادارکردنەوەوە وتی"(جـۆن هـۆسـۆك!)"


هۆسۆك ناڕەزایەتییەکانی فەرامۆش کرد و بەردەوام بوو لە ڕاکێشانی. دوای چەندین هەوڵدانی بەردەوام بۆ خۆ دوورخستنەوە لە گرتنە بەهێزەکەی ئەم سەرخۆشە، لەکۆتاییدا یونگی وازی هێنا. یونگی هۆسۆكی بینی کە خەندەی کرد لە وازهێنانەکەی، کە وای لە یونگی کرد ئاخ هەڵبکێشێت. وادیاربوو هۆسۆك بەرەو گروپێك لە هاوڕێ دەچوو کە خواردنەوەیان بەدەستەوە بوو، هاواریان دەکرد و ئاهەنگیان دەگێڕا. یونگی یەکسەر ڕووی کردە هۆسۆك، سەری بە بێئومێدیانە دەلەقاند.


هۆسۆك، کە تێبینی ڕووخساری یونگی کرد، پێکەنی.


"(نیگەران مەبە، ناچین بۆ لای ئەو گروپە)"سەری ڕاوەشاند"(دەچین بۆ ئەوەیان)"


یونگی شوێن ئاڕاستەی پەنجەی هۆسۆك کەوت، کۆمەڵێك هاوڕێی بینی کە بە سەختی یاری کارتیان دەکرد. بە بڕیاردان لە دوورەوە، هێشتا نەیدەزانی ئەوانە کێ بوون. بۆیە چاوەکانی کزکرد تا باشتر ببینێت. هەر کە توانی بە ڕوونی دەموچاویان ببینێت، بە گاڵتەوە کێشای بە قۆڵی هۆسۆکدا.


𝐊𝐈𝐋𝐋𝐄𝐑 𝐊𝐈𝐋𝐋𝐄𝐑 | √ Completed (Kurdish)Donde viven las historias. Descúbrelo ahora