─━━━━━━⊱✿⊰━━━━━━─
"(ئـەو─ئـەو─)"هۆسۆك لەسەر لێواری گریان بوو.
بەهێواشی پەنجە لەرزۆکەکەی بۆ جۆنگکوك ڕاکێشا، کە ئێستا لە خوێندا داپۆشرابوو. هەموویان نەیاندەزانی چی بکەن؛ تەنها سەیری کوڕە هەڵواسراوەکەیان بە چاوی دەرپەڕیوەوە، بێباوەڕکردن لەسەر ڕووخساریان ئاشکرا بوو.یونگی جیمینی بینی کەوتە سەر زەوییەکە، دەستەکانی دەلەرزین و ئەوانی تر چوونە لای تا دڵی بدەنەوە. جیمین زۆر تۆقیو دیار بوو، یونگی دەیتوانی بیبینێت. یونگی ڕوویکردە تایهیۆنگ. وادیار بوو کە بەتەواوەتی لە هەناسەدان وەستاوە، چاوەکانی لەترسا زەقبوو بوو هەروەها سەیری جەستە هەڵواسراوەکەی جۆنگکوكی دەکرد بە سەقفەکەوە.
"(چــۆن؟)"سۆکجین بە چرپە وتی"(هەموو کاتەکە لەگەڵ ئێمە بوو! چـۆن─)"
"(لەگەڵ ئێمە نەبوو،)"نامجون قسەکەی پێ بڕی، دەنگی کەمێك پچڕپچڕ بوو"(من─من تێبینیم کرد تەنانەت قسەشی نەدەکرد دوای ئەوەی کە وتی مردووم. وابیرم کردەوە کە بە ئەنقەست بێدەنگە بەڵام...)"
"(کەواتە ئەگەر ئەوە بارودۆخەکە بێت، بکوژێکی نەفرەتی لەم ماڵەدا هەیە!)"تایهیۆنگ هاواری کرد. یونگی لە سەرسامیدا ڕاچڵەکی. ئەوانی دیکە وادیار بوو کە نەشڵەژابوون بە تەقینەوەکەی تایهیۆنگ بەڕواڵەت هێشتا لە واقوڕماندا بوون. ئێستا تایهیۆنگ لە گریاندابوو، چنگی توند لەیەکتر گووشیبوو.
"(پێویستە لێرە بچینە دەرەوە،)"دەنگی یونگی پچڕا لەنیوەی قسەکەدا، بە زەحمەت لەسەرو چرپەوە بوو.
تایهیۆنگ ڕوویکردە یونگی بە سەیرکردنێکی بێباوەڕکردنەوە"(هەروەها جۆنگکوك بەجێبهێڵین؟!)"
"(تایهیۆنگ، ئەو مردووە!)"سۆکجین بە دەنگێکی بەرز وتی. هەردووکیان یونگی و تایهیۆنگیش ڕوویان کردە سۆکجین و بینیان ئەوەیش دەگریا، لێوەکانی دەلەرزین"(باشترین شت بتوانین بیکەین ئەوەیە کە بۆ پۆلیسی بەجێبهێڵین بکوژەکەی بدۆزنەوە)"
تایهیۆنگ دەمی کردەوە تا ناڕەزایی دەرببڕێت.
"(جـگـە لـەوە،)"سۆکجین بە دەنگی نزم وتی"(ناتوانین هیچ شتێك بکەین)"
ڕووناکییەکان دەستیان کرد بە هەڵبوون و کوژاندنەوە.
هەموویان لە جێگای خۆیان ڕەق بوون
کەس نەجوڵا. وادیار بوو کە هەمووان لە هەناسەدان وەستابوون و چاوەکانیان ئەبڵەقبوو بوو، ترسانێکی تەواو لەسەر ڕووخساریان بوو. دڵی یونگی دەستی کرد بە لێدانێکی خێرا، بەهێواشی سەری بەرزکردەوە. هەناسەی بە قورسی دەدا کاتێك تێبینی کرد ڕووناکییەکان بەتێپەڕبوونی هەر چرکەیەك خێراتر و خێراتر دەستیان کرد بە ترپەکردن. بینین زەحمەت بوو─ بە قورسی دەتوانی ڕووخساری کەس ببینێت. لەشوێنی خۆیدا دەستی کرد بە لەرزین، نەیدەزانی چی بکات.
بـڕیـنـێـك بـیـسـتـرا.
دڵی یونگی لە سنگییەوە هاتە دەرەوە کە گوێی لە دەنگەکە بوو. بەقورسی قوتدانی بۆ دەکرا و هەستی بە چاوەکانی کرد کە دەستیان کرد بە جوڵە بەرەو سەرچاوەکە. خۆی گرت و وەستا. ئەوە چی دەکرد؟ پێویست نەبوو سەیر بکات──نەخێر──نەیدەویست سەیر بکات. بەهیچ شێوەیەك. هێشتا هەر، ویستەکە بۆ تاکە سەرنجێك بەهێواشی بە پێستیدا هات، سەرەڕای بەرپەرچدانەوە بەردەوامەکانی.
لەگەڵ کۆتا بڕیاردا، لایکردەوە.
هیوای خواست کە وای نەکردایە.
نـامـجـون بـوو.
تایهیۆنگ بەتەواوەتی لە شوێنی خۆی ڕەقبوو بوو، چاوەکانی لە ترسا فراوانبوو بوو.
بەڵام ئەوە هەمووی نەبوو.
چاوەکانی یونگی بەهێواشی بەملی نامجوندا هات، تەنها بۆ بینینی بڕینێکی درێژی سوور تا دوا بەشی ملی. هەناسەدانی یونگی قورس بوو، کە سەیری بڕینەکەی دەکرد دڵی دەستی کردەوە بە خێرالێدان؛ هیوای خواست تەنها ئەو شتانە تەنها خەیاڵ بێت. بەردەوام بوو لە سەیرکردنی نامجون، کە یەك ئینج نەجوڵا، یونگی دەمی کردەوە تا بانگی بکات─
سـپـی هـەڵـگـەڕا.
سەری نامجون بەهێواشی لەشوێنی خۆی لێدەبووەوە─لە هەمان ئەو شوێنەکەی کە بڕینەکە هەبوو.
دواتر کەوتە سەر زەوییەکە؛ چاوەکان هێشتا کراوە بوون، بەڵام، بە تەواوەتی بێ گیان بوو.
═════ೋೋ═════
کەس حەزی لە فیلمی ترسناك هەیە؟ ئەگەر بەڵێ، خۆشترین فیلم بەلاتەوە؟👀
خۆم زۆر ئاسایی سەیری دەکەم، هەروەها خۆشرینیان تائێستا بەلامەوە فیلمی Sinister بووە، هەروەها بێگومان Conjuringیش.═════ೋೋ═════
─━━━━━━⊱✿⊰━━━━━━─
.
.
.
.
.
.
Word Count : 515🖤And don't forget To VOTE and COMMENT guys! 🖤
YOU ARE READING
𝐊𝐈𝐋𝐋𝐄𝐑 𝐊𝐈𝐋𝐋𝐄𝐑 | √ Completed (Kurdish)
Fanfictionیارییەڪی ئاسـایی نەدەبوو ببێتە هـۆی زنجیرەیەڪ لە ڪۅݾتن. ▪️ئـاگـاداری: ئەم چیرۆکە قسەی نەشیاو، کوشتن، ئاماژەدان بە مردن هەروەها خوێن لە خۆ دەگرێت. ▪️ئەم چیرۆکە ئینگلیزییە و کاری وەرگێڕانم بۆ کردووە هەموو مافێکی دەگەڕێتەوە بۆ نووسەرەکەی بەناوی : NATSU...