⊰•⊱ Seven ⊰•⊱

1.3K 291 52
                                    

─━━━━━━⊱✿⊰━━━━━━─

یونگی لە شوێنی خۆی بە ڕەقبوویی مایەوە، بە چاوی دەرپەڕیوەوە. نەیدەتوانی باوەڕ بەوە بکات. هۆسۆك؟─نەدەکرا. بەتەنها بیرکردنەوە لە مەدالیاکە لە گیرفانیدا ترساندی. هی هاوڕێکەی بوو─نەخێر─هی بکوژێك بوو. هی بکوژێکی بێ بەزەیی بوو بەلایەوە گرنگ نەبوو دەستەکانی بە خوێنی سوور پیس ببێت. یونگی تێبینی دەستی سۆکجینی کرد لە دەستی نزیکبووەوە، هەرکە بەر دەستی کەوت وای کرد ڕاچڵەکێت. یونگی سەیری سۆکجینی کرد، چاوەکانی هێشتا هەر واقوڕمابوو. سۆکجین سەیرکردنێکی نیگەراناوی سەیری کرد، وەك ئەوەی بپرسێت ئایا باشە.



بەڵام یونگی وەڵامی نەدایەوە. نەیدەتوانی سۆکجین دڵنیا بکاتەوە کە باشە، چونکە باش نەبوو. یونگی بەنزیکەیی یەکسەر ڕوویکردە دۆجوون، سەیرکرنێکی تۆقیوانە هاتە سەر ڕووخساری"(جیمین لە کوێیە؟)"



دۆجوون بە پرسیارەکە لەناکاوەکە کەمێك سەرسام دیاربوو"(ئـ─ئـ، کەمێك لەمەوپێش پەیوەندیم پێوە کرد. وتی کە بەڕێوەیە)"



یونگی لەژێر لێوییەوە نەفرەتی کرد و هەستیایە سەرپێ"(ئەگەر جیمینت بینی، یەکسەر پەیوەندیم پێوە بکە. دڵنیاببەرەوە هەموو کاتەکە لەژێر چاودێریتدا بێت، باشە؟)"


دۆجوون بە نادڵنیاییەوە سەری لەقاند، سەرلێشێواو دیاربوو کە بۆچی یونگی بەم شێوەیە ڕەفتاری دەکرد. یونگی بە ورووژاوییەکی زۆرەوە بەرەو دەرگاکە چوو، کە دەرچوو گوێی لە پشکنەرەکە بوو بانگی دەکرد، فەرامۆشی کرد و مۆبایلەکەی لە گیرفانی دەرهێنا. بە ڕۆیشتنێکی خێراوە، مۆبایلەکەی کردەوە و یەکسەر پەیوەندی بە جیمینەوە کرد.



"(هەڵی بگرە، هەڵی بگرە)"یونگی لەبەرخۆیەوە وتییەوە، خەریكبوو بەبێ ئاگاییەوە دەستی دەکرد بە جوینی نینۆکەکانی. لە نائومێدیدا تووڕە بوو کاتێك پەیوەندییەکە چووە سەر نامەی دەنگی، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، یونگی سوور بوو لەسەر پەیوەندی کردن. دیسان پەیوەندی بە جیمینەوە کرد. دوو جار زەنگی لێدا، بەڵام ئەوە بوو. یونگی تووندتر مۆبایلەکەی لەدەستیدا گرت، دەستی بە شڵەژاو بوون دەکرد.



"(هـیـون؟)"



یەکسەر کە گوێی لە دەنگە ناسراوەکە بوو یونگی لایکردەوە. بە بینینی جیمین لە دوورەوە وەستابوو، هەستی کرد کە بارێکی قورس لەسەر شانی نەماوە. بەرەو لای ڕایکرد، سەیرکرنێکی سەرلێشێواوانەی لە جیمینەوە وەرگرت. بەسووکی ڕاچڵەکی کە یونگی شانی گرت.



"(گـوێ بـگـرە)"یونگی وتی"(دەمەوێت لەگەڵ پشکنەرەکە بمێنیتەوە. متمانە بەکەسی دیکە مەکە، تەنانەت هۆسۆكیش─)"



"(هیون-هۆسۆك؟)"جیمین بە خۆگرژکردنەوە وەستاندی"(بـۆ؟ شتێك لەنێوان ئەو دوانەتاندا ڕوویداوە؟)"



𝐊𝐈𝐋𝐋𝐄𝐑 𝐊𝐈𝐋𝐋𝐄𝐑 | √ Completed (Kurdish)Donde viven las historias. Descúbrelo ahora