𝗖𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 𝟰.

6.6K 1.1K 317
                                    


Lali's pov:

بەتەواوی تاریکە!
بۆنی خوێن لووتمی داگیرکردووە
ڕاکە! تۆ پێویستە ڕاکەی! ئەو دێت!
دەستەکانم بەدیوارەکەی تەنیشتمەوە نابوو، ڕێەبەری منی دەکرد لە خانووەکەدا.
لەکۆتایی هۆلەکەدا، دەمتوانی پەنجەرەیەک ببینم پەنجەرەیەکی گەورە، رووناکی مانگ لەپەنجەرەکەوە ئەهاتە ژوورەوە. رووناکی مانگەکە بەس بوو تا بتوانم لاشەی پیاوەکە ببینم. چاکەتێکی رەشی درێژی لەبەرابوو،رووخساریشی بەپارچەیەک جل داپۆشی بوو، کە ڕێگەی دەدا تەنها چاوەکانی ببینم. چاوەکانی، ناتوانم بیانبینم لەو تاریکیەیا.

؟؟ : لالی.

دەنگی زۆر هێمن بوو، بەلام هێشتا ترسناک بوو.

ناتوانم بجوڵێم.

بەرەو لای من هات، تەنها ئەتوانم بەترسێکی زۆرەوە سەیریبکەم، قاچەکانم وەلامیان نیە.

هەر کەنزیک بۆوە، توانیم لەدەستەکانی تکانی دلۆپ دلۆپی خوێنم ببینم.

بــــــکـــــــوژەکە.

راکە ....

ئەو هەموو کات نزیکتر دەبۆوە.

چاوەکانی .....

ئەو چاوانە چاوی کێن؟

ئەوان.....

بەهەلبەزینەوە هەستام لەخەو، هەناسەدانم قورس بوو.

خەونێکی ناخۆشی تر ....

بەلام ئەوەیان زۆۆر لەراستی دەچوو، زیاتر لەیادەوریەک دەچوو وەک لەخەو.

دەستەکانم بەرووخسارم داهێنا و زۆرم لەخۆم کرد تا بەتەواوی هەستم لەخەو و دەستبکەم بەرۆژەکەم.

دوای وانەی نیوەرۆ، لەکۆتاییا گەرامەوە بۆ ژوورەکەم. رۆیشتمە ژوورەوە و نزیک بووم لەدەرگاکەوە، ئاهێکم هەلکێشا کاتێک پشتم بەدەرگاکەوە نا. ژوورەکەم تاریک بوو، رووناکیەکان کوژابوونەوە هەورەکانیش خۆرەکەیان داپۆشی بوو و ڕێگر بوون لەدزەکردنی رووناکی بۆ ژوورەکەم. کەسەیرێکی ژوورەکەم کرد بەنزیکەیی هەلبەزیمەوە کاتێک کەسێکم بینی لەسەر سیسەمەکەم. دلم بەهۆی ترسەوە زۆر بەخێرایی لێیدەدا.

چی ئەگەر ئەو بێ ؟!

من بەتەواوی رەق بووم، ئەوەی لەقورگما بوو قوتم داوە و سەیریم کرد.

ـ تــۆ.

جیمین : بەڵێ، من.

ئەوەی گوت و هەستایەوە.

نەخۆشخانەی شێتان || 🔚Where stories live. Discover now