Jimin's Pov:لەناوەڕاستی هۆڵەکەیا وەستابووین، ئاڵۆزی دروستبوو.
ئـــەو گەڕایەوە.
شازادە سوورەکە گەڕایەوە.سەیری ئەومان دەکرد کە زەردەخەنەیک کەوتە سەر لێوەکانی.
ش.سوور: ســڵاو، دانیشن.
سەرنجێکمان ئاڵو گۆڕ کرد، بەڵام بەبێ ئەوەی هیچ شتێک بڵێین گوێڕایەڵیمان کرد،ئەگەر ئەو بیەوێ قسە بکات، ئێمەش قسەدەکەین.
یــۆنگی نەیتوانی بەهێمنی بمێنێتەوە.
یۆنگی: بیرم دەکردی، شازادە سوورکە.
شازادە سوورەکە برۆیەکی بەرزکردەوە.
ش.سوور: زۆر ڕازاوەیە، لەگەڵ ئەوشدا ناتوانم هەمان شت بڵێم.
٭زۆر ڕازاوە=تەقریبەن وەک ماستاوکردن٭
یۆنگی شێواو دەرکەوت، زۆر سەیره بینینی ئەو بەمجۆرە،
ش.سوور: ئۆهـ، تۆ وابیرت کردەوە من گرینگیت پێدەدەم بەهۆی ئەو ماچەی کەپێدم دای ئەو شەوی خێزانەکەم کوشت؟! تۆ بەڕاستی لێهاتوو لەماچ دەردەکەوتی، ئەوە هەمووە. هەستەکان شتێک نین کەمن هەمبێ، بەڵکو لالی هەیەتی.
شازادە سوورەکە ڕووکەشێکی سەرلێشێواوی دروست کرد.
ش.سوور: پێم وایە ئەوەم ئاشکراکرد کاتێک دایک و باوکم کوشت بەخوێنێکی ساردەوە، بۆیە با کۆتایی بەو سۆزە بهێنین و پێم بڵێن، ئێوە ئەو سێیەتان بەتەواوی چیتان دەوێ؟
یۆنگی هەڵە بوو ئەوە شازادە سوورەکە نیە.
ئەوە شـــــاژنە سوورەکەیە.
یۆنگی شەویلگەی بەتوندی داخست.یۆنگی: پێم وایە دەبێ ڕەوشی خۆت جێگیر بکەی، دوای ئەوی هەموومان کردمان.
ش.سوور: شششش.
یۆنگی بێدەنگ کرد.
ش.سوور: وام لێمەکە کاتە بەنرخەکەم بەشتی بێ نرخەوە بەفیڕۆ بدەم، ئەو سێیەتان چیتان دەوێ؟ ژیان لەگەڵ لالــــی پێکەوە بۆ هەمــــیشە؟ من هەڵمەسەنگێنن، ئەوە شتێکی بەجۆشە، بەڵام ئەوە بـڕیاری ئێوە نیە، بڕیاری مـــنە.
یۆنگی دەستی کرد بەپێکەنین.
یۆنگی: تۆ پێتوایە چ دۆزەخیەکی تۆ؟! تۆ پێتوایە کۆنترۆڵی ئەو باردۆخەت کردووە؟
ئەو تەنانەت چاویشی نەتروکاند.
ش.سوور: هەمیشە کــــۆنتڕۆڵم کردەووە، یان تۆ بەڕاستی وابیرتکردەوە کە کۆنتڕکڵی ئەمەت کردووە؟
YOU ARE READING
نەخۆشخانەی شێتان || 🔚
Fanfictionبـۆچــی بـکـوژەکـە تەنـهـا مـنـی بـەزیـنـدوویـی هـێـشـتـەوە ؟! ▪️ category [ mystery, romance, violence, thriller ] ▫️ [ A TRANSLATED STORY ] ▫️write by @shaniraji ▫️ translated by @jeonlala1 ▪️ start [ 4/12/2019 ] ▪️ end [ 14/2/2020 ] ڤاڵانتاین 🥀