𝗖𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 𝟵.

6K 1K 283
                                    


Lali's pov:

ـ جیمین، بهێڵە بڕۆم !

چیتر منی لەسەر دەستەکانی هەلنەگرت، منی خستە سەر شانی، منی هەلگرت وەک تورەگەی پەتاتە.

جیمین: بوەستە.

هەستم بەدلدانەوەیەک کرد لەدەنگیا.
بۆ چ دۆزەخێکم دەبا؟
سەیری دواوەی قاچەکانیم دەکرد کەبەهێمنی دەرۆیشت. بەلام نەمدەتوانی یارمەتی چاووەکانم بۆ جولان لەسەر دواوەی سمطی ، چ دیمەنێکی جوانە. ئەی خوایە، ئەوە بیر لەچ نەفرەتیەک دەکەمەوە؟ هەستدەکەم هەموو خوێنی لەشم هاتە خوارەوە بۆ سەرم.

ـ جیمین، سەرم ئازاری هەیە.

لەناکاو وەستا لەڕۆیشتن. بەرووخۆشی منی لەسەر زەویەکە دانا و رووخساری گرتم.

جیمین: تۆ باشی؟

ـ بەراستی؟

ئەوەم گوت بەگالتەوە، برۆیەکم بەرزکردەوە.
ئەو تەنها زەردەخەنەیەکی بەفیزی کرد، وایلێکردم کەچاوەکانم بجوڵێ بۆ سەر لێوەکانی. بەبێشەرمی سەری لێوە پڕەکانیم دەکرد، زەردەخەنە بەفیزەکەی گەورەتر بوو هەر کە خۆی لارکردەوە بەرەو من.

جیمین: تەواو بوویت لەپشکنینی رووخسارم؟

ـ شتێکی وام نەکردوە.

جیمین: رۆژێک پەسەندی دەکەیت.

چاوێکی داگرت لێم.

جیمین: ئێمە گەیشتین.

دەستەکانی جولاند بەرەو دەرگایەکی دارینی گەورە.

ـ چی لەدوای ئەوەیە؟

جیمین: دەرگاکە بکەوە.

ئاهێکم هەلکێشا و دەرگاکەم کردەوە.
ڕۆیشتمە ژوورەکەوە و چاووەکانم کەمێک فراوان بوون. ئەوە کتێبخانەیەکی بچووک بوو و پەنجەرەیەکی گەورەی لێبوو بەهۆیەوە دەوروبەرەکەمان دەبینی. قەنەفەیەکی گەورەشی لێبوو لەناوەڕاستەکەی، وە کۆمەلێک رەەی لێبوو کە بەکتێب پرکرابوو. نەمدەزانی شوێنێکی ئاوا هەیە لێرە. جیمین لەتەنیشت من رۆیشت و خۆی هەلدا سەر قەنەفەکە و دەستەکانی بردە پشتی سەری. رووناکی خۆرەکە وایکردبوو رووخساری و لێووی سوورتر بێ.

جیمین: ئێرە ئەو شوێنەیە کە بۆی دێم کاتێک بێزارم.

دەستێکی لەسەر قەنەفەکەی تەنیشت خۆی دا.

جیمین: وەرە، دانیشە.

گوێرایەلیم کرد، بەلام بۆشایەکم لەنێوان خۆمان هێشتەوە. سەیری دەرەوەم دەکرد لەپەنجەرەکەوە، دیمەنەکان سەرنجراکێش بوون.

نەخۆشخانەی شێتان || 🔚Where stories live. Discover now