𝗖𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 𝟮𝟲.

5.3K 920 200
                                    


Taehyung's pov:

نەدەبـوو ڕێگەی بدەم بەمجۆرە بڕوا.

ماچکردنە لەناکاوەکەم،شـۆکی کرد ئەوە دەزانم، هێشتان ڕێگەم پێدا ڕابکا.

پێویستە شتەکان ڕوون بکەمەوە، وای لێبکەم لەوە تێبگـا کەئێمە مێـژوویەکمان هەیە، پـێش ئەوەی جیمین و یۆنگی بەشـداری لەوە بکـەن.

لەلایەکەوە دەڕۆیشـتم بۆ لایەکی تـر.

دەبـێ بـڕۆم بۆ لای؟

ئاهـ، نەدەبوو کـۆنتڕۆڵ لەدەست بدەم و ماچی بکـەم بەمجـۆرە.

بەڵێ، بەتەواوی پێویسـتە شتەکان ڕوون بکـەمەوە.

لەژوورەکە ڕۆیشتمە دەرەوە و بەرەو ژوورەکەی ئـەو ڕۆیشتم.

لەبـەردەم دەرگـای ژوورەکەی وەسـتام، هەستم بەکەمێک دوودڵـی دەکـرد.

دەستم بەرزکردەوە تا لەدەرگاکە بدەم، بەڵام بیرمکەوتەوە کەئەو چـۆن دەهاتە ژوورەکەم بەبێ لەدەرگا دان، بۆیە بەئازایەتیەوە دەرگـاکەم کـردەوە.

سەیرێکی دەوروبەری ژوورەکەم کرد، بەڵام ئەو لەژوورەوە نەبوو. ئــەو لەکـوێیە ؟

بەڵام پاشان گوێم لەوە بوو.

دەنگی نامۆ و هاتو هاوار لەدۆڵابەکەوە دەهـات لەلایەکەی تـری ژوورەکــە.

بەڵام تەزوێک بەسکما هـات کاتێک تێبینیم کرد ئەمە چ جــۆرە دەنـگێکە.

چـــی؟ نەخێر، نەخێر، نەخێر. ئـــەمــە نــابێ ڕاســتی بێت.

لالــی ... لالیەکەم.

مستەکۆڵەکەم زۆر بەتوندی داخست، هەموو لاشـەم شـێوا

وشـەکانیم بیرکەوتەوە، ئازارم دەدات، ســزام دەدات.

" دەتوانی لەگەڵ ئەمە ڕێک بکەوێ؟ "

لەناکاو گوێم لێبوو کەناوی جیمینی دەهێنا لەنێـوان هەناسەدانەکانی.

جـــیمین ....

شەویلگەم بەتوندی داخست، جومگەکانی پەنجەم سپی بوون بەهۆی ئەو پەستانەوە، هەستکردن بەخیانەت، بەغیـــرەکردن، بەئازار دەسـتیان بەسەردا گـرتم، شێتگیریەکی بەهـێز لەناوەوەم دروست بــوو.

یۆنگی: چـی دەکەی لەوێ؟

سـەرم سـووڕاند و یۆنگیم دۆزیەوە بەرەو لای من دەهات، برۆکانیشی لەیەک نزیک کردبۆوە، پرسیاری کرد کەبۆچی لەبەردەم دەرگای ژوورەکەی لالی وەستاوم و زۆر ناجێگیر دەردەکەوم.

نەخۆشخانەی شێتان || 🔚Where stories live. Discover now