ڕەنگە هەموو شتێک تەنها سیناریۆیەک بێ، بۆ دۆزینەوەی بکوژە ڕاستەقیەنەکە، مەگەر نا؟Lali's pov:
بکوژ ....
ئەو نەدەجوڵا، تەنها لەشوێنی خۆی وەستابوو، سەیری ئێمەی دەکرد لەدوورەوە.
چاوەکانم جوڵان بۆ دەستی چەپی و بینیم چەکێکی گرتووە بەدەستەوە.
دەتوانم هەست بەو بەتینیەی چاوەکانی بکەم لەسەیرکرنەکانی بۆ من، تەنانەت هەرچەندە کەناتوانم چاوەکانی ببینم.
لەکۆتاییدا، تۆ لێرەی.
چیتر ژیانکردن بەترسەوە نیە، ڕزگاربوون نیە، ساتی یەکلاکەرەوەیە، تەنانەت هەرچەندە کەدەترسم، بەشێک لەمن پێویستیەتی کەکۆتایی بەهەموو ئەوانە بهێنێت بۆ باش یان بۆ خراپ.
ڕزگاربوون لەکارەسات بەس نیە، من دەمەوێ بژیم.
بکوژەکە سەری بۆ لایەک جوڵاند، ئەو جوڵەیەتۆزقاڵێک بینرا لەو تاریکیەیا، دەزانم پێویستە بجوڵێم، ڕابکەم، هاواربکەم، بەڵام مێشکم وادیارە نیە کاردانەوەی هەبێ.
لەگەڵ ئەوەشدا، جیهی قۆڵی گرتم.
جیهی: نەفرەت!نەفرەت! پێویستە بڕۆینە دەرەوە لێرە.
هەنگاوێک گەڕامەوە دوواوە، بکوژەکە سەری ڕێک کردوو و چەکەکەی بڵند کرد و ڕووی چەکەکەی لەئێمە کرد.
جیهی: ڕاکە!
جیهی قۆڵی ڕاکێشام و بەخێرایی ڕۆیستینە خوارەوەی ڕێڕەوەکە، لەگەڵ هەناسە کۆنتڕۆڵ نەکراوەکەمان، دڵە خێراکەمان، قوڕگە وشکەکەمان.
لەمێشکما نزام دەکرد کەتەقە نەکات، کەچاوەڕێی هەستکردن بەئازاری ئەو فیشەکەم دەکرد کەبەر پشتم دەکەوێ لەهەر ساتێکدا.
بەڵام کاتێک هەستم بەوە نەکرد، لەسەرووی شانمەوە سەیرێکی ئەوم کرد، بەهێواشی بەرەو لای ئێمە دەهات.
بۆچی ئەو زۆر دڵنیایە کەئێمە
ناتوانین هەڵبێین؟ ئەو وادەرناکەوێ کەهێرش بکات هەرگیز.
DU LIEST GERADE
نەخۆشخانەی شێتان || 🔚
Fanfictionبـۆچــی بـکـوژەکـە تەنـهـا مـنـی بـەزیـنـدوویـی هـێـشـتـەوە ؟! ▪️ category [ mystery, romance, violence, thriller ] ▫️ [ A TRANSLATED STORY ] ▫️write by @shaniraji ▫️ translated by @jeonlala1 ▪️ start [ 4/12/2019 ] ▪️ end [ 14/2/2020 ] ڤاڵانتاین 🥀