Lali's pov:ـ تــۆ!
؛ سلاو لالی.
ئەوە ئەوە، ئەوە کورە ئالۆزەکەیە. ناتوانم باوەر بەوە بکەم کەئەو لێرەیە. چاوەکانی تێبینی من دەکەن بەبێدەنگی، ئەو زۆر درێژە شتێکی نەبیراو و نامۆ لەودا هەیە. ئەوە من دەترسێنێ، ئەوە سەرم لێدەشێوێنێ. زەردەخەنەیەکی لار کەوتە سەر لێوەکانی
: لەکۆتاییا یەکترمان بینی.
لەکۆتاییا یەکترمان بینی؟
ئەوە دەربارەی چی قسەدەکا؟ـ تۆ کێی ؟
هەنگاوێک هات بەرەو لام، بەبێ گوتنی هیچ شتێک.
چاوەکانی...
ئایە پێشتر بینیومن؟ لەناکاو زەردەخەنەی سەر لێوەکانی وون بوون و رووخساری زیاتر جدی بوو.
؛ ئایە تۆ باشی ؟
ـ تۆ کێی ؟
منیش پرسیارم لێی کردوو پرسیارەکەی ئەوم پشگوێ خست.
؛ من کێم ؟
رووخساری زۆر ناسراو دیارە.
ـ ئایە من تۆ دەناسم ؟
؛ ئەوە ئێستا گرینگ نیە، لالی.
؛ چۆن ناوی من دەزانی ؟
دەمی کردەوە تا قسەبکا بەلام لەناکاو دەرگاکە کراوە و جۆنگکووک بەزەردەخەنەوە دەرکەوت.
کووک: لالیــ
بەلام زەردەخەنەی سەر رووخساری بەخێرایی نەما هەر کەکوڕە نامۆکەی بینی چەند هەنگاوێک لەپێش خۆی.
؛ ئێستا ئێرە جێدێلم، خواحافیز، لالی.
ئەوەی گوت وون بوو، جێهێشتنی من، تەنانەت زیاتر سەری لێشێواندم.
کووک: ئەو کورە دەناسی؟
ـ لەراستیدا نا، تۆ دەزانی ئەو کێیە ؟
کووک: لەراستی نا، تەنها ناوی دەزانم ناوی تێهیۆنگە، ئەو و براکەی گواسترانەوە ئێرە دوو هەفتە لەمەوبەر.
تەزویەک بەلەشما هات، ئەگەر ئەو هاتبێتە ئێرە تەنها دوو هەفتە لەمەوبەر باشە چۆن ناوی منی زانی لەکاتێکا هەرگیز نەمبینیوە پێشتر؟
مەگەر پێش هاتنی بۆ ئێرە ناومی زانیبێکووک: ئەو چی دەکرد لێرە؟
ـ نازانم.
YOU ARE READING
نەخۆشخانەی شێتان || 🔚
Fanfictionبـۆچــی بـکـوژەکـە تەنـهـا مـنـی بـەزیـنـدوویـی هـێـشـتـەوە ؟! ▪️ category [ mystery, romance, violence, thriller ] ▫️ [ A TRANSLATED STORY ] ▫️write by @shaniraji ▫️ translated by @jeonlala1 ▪️ start [ 4/12/2019 ] ▪️ end [ 14/2/2020 ] ڤاڵانتاین 🥀