Lali's pov:ـ جیمین ....
بەچرپەوە گوتم، هەستم بەجیمین دەکرد لەدواوە،
من لەتەڵەدام. لایەکی رووخسارمی ناوە بەدەرگاکەوە و ناتوانم بجوڵێم، دڵنیاش نیم ئەگەر بمەوێ بجوڵێم. بەهۆی هەبوونی ئەو لاشەی گەرمەی نزیک لاشەم هەولمدەدا ڕووم وەربگێڕم بەلام ئەو بەهێزتر منی دەنا بەدەرگاکەوە، هەناسە گەرمەکەی بەر ملم دەکەوت.ـ جیمین... ڕێگە بدە بڕۆم.
لێوەکانی جولاند لەنزیک گوێم.
جیمین: بۆچـی؟
بەقورسی ئەوەی لەقورگما مابوو قوتمد.
ـ تۆ ئازاری من دەدەی ....
جیمین: ئەوە ڕاست نیە.
وەلامی دامەوە و بەلێوە نەرمەکانی نەرمەی گوێی گرتم.
ـ جیمین.
بەجدی بوونێکی زیاترەوە گوتم و هەستم کرد هەنگاوێک گەراوە دوواوە. ڕووم وەرگێرا تا سەیری رووخساری بکەم و ئەوم بینی کەسەیری دەکردم بەو چاوانەی کەدەتوانن هەموو کەسێک شێت بکەن.
ـ چیە ؟!
زەردەخەنەیەکی کردو بەرەو سیسەمەکەم ڕۆیشت و دانیشت.
جیمین: تۆ زۆر ئاسانی بۆ خوێندنەوە، لالی .
هەناسەیەکی هەلمژی و لەسەر سیسەمەکەم پاڵکەوت.
ـ وە تۆش زۆر بەئاسانی خۆت ئاسودە دەکەی، هەستە لەسەر جێگاکەم.
دەستەکانی جولاند بۆ پشتی سەری و خۆی زیاتر ئاسوودە کرد.
جیمین: وام لێبکە هەستم.
زەردەخەنەی کرد وبەرەنگارم بۆوە
ئۆهـ؟ بەرەنگاریەکە قبوولدەکەم، جیمین.
دەستم رد بەرۆیشتن بەرەو جێگاکەم، چاوەکانی چاودێری هەموو جولەکانمی دەکرد.
وەستام لەبەردەمی، پێش ئەوەی بەخێرایی چەترەکەم دەرکەم لەژێر جێگاکەم.برۆکانی جولاند لەسەر لێشێواویا و سەیری منی دەکرد.
ـ ئەوەت بیرە؟ ئەو چەترە پێشتر بەنزیکەیی بەر لەشەت کەوتوە؟؟
ئەوەم گوت لەکاتێکا بەهێواشی چەترەکەم لەدەستەکەی ترم دەدا.
بەهێواشی پێکەنی.
جیمین: بەلێ، کەواتە چی؟
کەمێک خۆم لارکردەوە بەرەو لای ئەو، زەردەخەنەیەکی لار کەوتە سەر لێوەکانم هەر کەرووخسارم بردە بەردەم رووخساری. چاوەکانی بە ووریاییەوە سەیری چاوەکانمی دەکرد و پڕبوون لەمەراق. بەلام کاتێک چەترەکەم جولاند ڕێک بۆ نێوان قاچاکانی چاوەکانی فراوان بوون و زەردەخەنەکەی وون بوو.
YOU ARE READING
نەخۆشخانەی شێتان || 🔚
Fanfictionبـۆچــی بـکـوژەکـە تەنـهـا مـنـی بـەزیـنـدوویـی هـێـشـتـەوە ؟! ▪️ category [ mystery, romance, violence, thriller ] ▫️ [ A TRANSLATED STORY ] ▫️write by @shaniraji ▫️ translated by @jeonlala1 ▪️ start [ 4/12/2019 ] ▪️ end [ 14/2/2020 ] ڤاڵانتاین 🥀