Lali's pov:هەنگاوم نا ژوورەوە، ئەو بێزار نەبوو بەشاردنەوەی رووخسارە سوپرایزبووەکەی.
د.کیم: لالی، چ سوپرایزێکە. چی تۆی هێناوەتە ئێرە؟
ـ دەمەوێ دەربارەی هەندێک شت قسەت لەگەل بکەم.
د.کیم: من قسەم لەگەل کردووی دەربارەی رووداوەکەت شەوەکانی تر. من دلخۆشم کەتۆ باشی.
ـ سوپاستەکەم بەلام ئەوە ئەوەنیە کەهاتووم قسەی دەربارەوە بکەم.
بەجۆرێکی بەمەراقە سەیری کردم، چووم دانیشتم
لەبەردەمی. ....ـ کاتێک کەلەنهۆمی سێیەم بوو
دەستم کرد بەروونکردنەوەی ئەو شتانەی کەروویان دا. قسەکردنەکەم لەگەل یۆنگی و ئەو شتانەی کە باسی کرد.
ـ وادیارە ئەو شتانێکی زۆر دەزانێ دەربارەی بکوژی خێزانەکەم، بۆیە دەپرسم ئەگەر بتوانم دووبارە قسەی لەگەل بکەم، تەنها یەک جاری تر.
د.کیم: لالی، نەخۆشەکانی نهۆمی سێ زۆر ترسناکن. وەک دەروونناسی تۆ، من حەزناکەم تۆ هیچ پەیوەندیەکت هەبێ لەگەل هەر نەخۆشێکی زۆر ناجێگیر.
ـ بەلام رەنگە ئەو هەندێک شت بزانێ.
د.کیم: یان لەوانەیە تەنها یاری لەگەل مێشکی تۆ بکات.
ـ تکایە تەنها یەک جار، دەتوانم لەدەرەوە قسەی لەگەل بکەم، وە تۆش دەتوانی لەوێ بیت. من تەنها دەمەوێ ئەو دڕندەیە بدۆزمەوە کەخێزانەکەمی کوشتووە.
د.کیم: لالی، ئەوە بەتەوای ئەوەیە کەئەو دەیەوێ، وات لێبکا بگەڕێیەوە بۆ لای. کارتێکردن یەکێكە لەهێزەکانی، ئەو دەتوانێ مێشکت بەدەستبێنێ و یاری بەمێشکت بکا، بەمجۆرەشە قایلت دەکا.
ـ من لەمەترسیا نابم ئەگەر تۆ لەوێ بیت وە ئەویش بەستراوەتەوە.
د.کیم: تۆ زۆر کەلەڕەقی، لالی.
دەمزانی شتەکە قورس دەبێ بۆیە جۆرێکی تر
لەپەستانم بەکارهێنا.ـ ئەگەر پۆلیس بەژداری پێبکەم، ئەوان بەدلنیایەوە داوادەکەن کە بیدوێنن ئەگەر ئەو شتێک بزانێ، راستە ؟
ئەوە وای لەو کرد کەبێدەنگ بێ.
ـ بەلام ئەو هیچ دەرناخات بۆ ئەوان بەلام لەوانەیە بۆ من.
ئاهێکی درێژی هەلکێشا.
د.کیم: باشە، هەولدەدەم قسە لەگەل دکتۆرەکانی
نهۆمی سێ بکەم. باشترین هەولی خۆم دەدەم تا ڕێگەبدەن قسەی لەگەل بکەی.
YOU ARE READING
نەخۆشخانەی شێتان || 🔚
Fanfictionبـۆچــی بـکـوژەکـە تەنـهـا مـنـی بـەزیـنـدوویـی هـێـشـتـەوە ؟! ▪️ category [ mystery, romance, violence, thriller ] ▫️ [ A TRANSLATED STORY ] ▫️write by @shaniraji ▫️ translated by @jeonlala1 ▪️ start [ 4/12/2019 ] ▪️ end [ 14/2/2020 ] ڤاڵانتاین 🥀