𝗖𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 𝟱.

5.4K 1K 158
                                    


Lali's pov:

ساردە ...
زۆر ساردە.
لەژێر ئەژنۆکانمم، دەتوانم هەست بەساردی بەفرەکەبکەم لەسەر ئەژنۆکانم.
دەستەکانم ئەلەرزن، دەستەکانم بەخوێن داپۆشراون، بۆچی ؟
شتانێکی زۆر روودەدەن لەدەوروبەرم.
ئەمبولانس، فیکەی ووریاکردنەوەی پۆلیس، هاوارکردن. رۆیشتنی خەلکی بەدەوری مالەکەم. دلۆپ دلۆپ خوێن ئەتکێ لەدەستەکانم، بۆیەکردنی بەفرە سپیەکە بۆ سوور.
فرمێسکەکانم بەرچاویان ڵێڵ کردووم. سەرم بەرزکردەوە و لەدوورەوە پیاوێکم بینی سەرتاپا ڕەشی پۆشیبوو.

ـ تـــــۆ ...

هەستم بەدەستێکی بەهێز کرد لەسەر شانم
لەترسا هاوارم کرد.

چاوەکانم کردەوە لەشۆکا، بەهێواشی چاوەکانم دەتروکاند بۆ راهاتن بە رووناکیە گەشاوەکەوە.
پالکەوتبووم و هەنێک شت بەدەستمەوە بوو، من لەکوێم؟ سەیرێکی دەوروبەرم کرد جۆنگکووکم بینی، وە جیهی و هانیش کەلەسەر قەنەفەکەی لای چەپم خەوت بوون. هەستامەوە و دانیشتم، نالەیەکی هێواشم کرد. هەستەکەم سەرم ئێستا زۆر باشترە. جۆنگکووک یەکەم کەس بوو کەچاوەکانی کردەوە و تێبینی من کرد هەستاوم و راستەوخۆ بەخێرایی هەستاوە.

کووک: لالی، هەست بەچی دەکەی ئێستا؟

سەیری ئەوم کرد, ڤژی شێواو بوو. تیشێرتەکەی پیس ببو بەخوێن، خوێنی من ؟

ـ من باشم، جۆنگووک.

کووک: تۆ هەموومانت زۆر ترساند، لالی.

ـ بمبورە ...

ئەوەم گوت چاوەکانم دوورخستەوە، بەلام بەرەو من هات و چەناگەمی گرت وای لێکردم دووبارە سەیری رووخساری بکەم. ئەو جوولە سادەیە جیمینی بیرخستمەوە.

کووک: داوای لێبووردن مەکە، ئەوە هەلەی تۆ نەبوو، گەمژە.

ـ بەکەمی دوێنێ شەوم بیردێتەوە.

کووک: تۆم بەبێ ئاگایی دۆزیەوە لەناو قۆلەکانی جیهی، زۆر ترسام.

سەیری من دەکرد، ئەو هێشتا نیگەران بوو.

کووک: چی روویدا دوێنێ، لالی؟ تەنانەت پێش رووداوەکەش تۆ هەستت بەباشی نەدەکرد.

ـ نیگەرانی ئەوە مەبە، جۆنگکووک. نیگەرانی من مەبە.

بەنەرمی دەستی بەروومەتم دادەهێنا.

کووک: داوام لێمەکە ئەوە بکەم، ئەوە مەحالە.

ئەوە وای لێکردم زەردەخەنە بکەم.

نەخۆشخانەی شێتان || 🔚Where stories live. Discover now