𝗖𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 𝟭𝟯.

5.4K 1K 462
                                    



Lali's pov:

منی برد بۆ کتێبخانە بچوکەکە کەجاری پێشوو منی بۆ برد، بەهۆی پەنجەرە گەورەکان دەتوانم ئاسمان ببینم، کە خەریکە تاریک دەبێ.
لەسەر قەنەفەکە دانیشتبووم و چاوەڕێی جیمینم دەکرد بگەڕێتەوە لەگەل چۆکۆلێتی گەرم.
دوای کەمێک، هاتە ژوورەوە لەگەل دوو کوپ چۆکۆلێتی گەرم لەدەستی. لەتەنیشت من دانیشت و دانەیەکیانی پێدام. قومێكم لێی خوارد، دەستبەجێ هەستم بەگەرمی لە لەشما.

لەوێ ماینەوە، بۆماوەی سەعاتێک قسەمان دەربارەی شتە پرو پووچەکان دەکرد، هەستێکی خۆش بوو، هەستم بەئاسایی بوون دەکرد، بەبێ ترس، بەبێ نیگەرانی، ڕێگەم بەخۆم دا کەهەموو شتێک لەبیر بکەم . ئێستا من تەنها کچێکم کەگفتوگۆ لەگەل ئەو کورە دەکا کەبەدلیەتی.
دوای نیوەشە کاتێک کەخەوالوو بووم.
هەردووکمان سەیری یەکمان دەکرد، بێ ئەوەی سەرمان بەقەنەفەکەوە وەنێین، ئەو سەیری ناوچاوە خەوالووەکانی دەکردم. 

جیمین: تۆ ماندووی ؟

سەرم جولاند، باوێشکم دا.

ـ تەنها کەمێک.

جیمین: دەتوانم پرسیاری هەنێک شت بکەم ؟؟ 

ـ بێگومان.

جیمین: تۆ بەراستی هیچ شتێکت دەربارەی ئەو شەوە لەبیر نیە ؟؟

کەمێک پەشۆکام بەهۆی پرسیارەکەی.

ـ زۆر نا.

جیمین: بکوژەکەت لەبیر نیە؟

سەرم جولاند بەمانای نەخێر.

ـ نەخێر، تەنها هەنێک یادەوەری ناتەواو سەرەتای شەوەکەم هەیە، ئەوە هەموویەتی.

جیمین پرسیاری هیچ شتێکی تری نەکرد و سوپاسی دەکەم، ئەوە پەسەندترین بابەت نیە لام تای قسەی دەربارەوە بکەم.

جیمین: پاشان کاتی خەوە.

هەستاوە و بەرەو لای دۆلابەکە رۆیشت، بەتانیەکی ئەستووری دەرهێنا. گەراوە بۆ لای قەنەفەک و قەنەفەکەی گۆری بۆ سیسەم، هیچ بیرۆکەیەکم نەبوو کەئاوا گەورە دەکرێ. سەرینێکی بۆ فڕێدام، ترسام، کەسەیرم کرد
لەتەنیشت من پالکەوت و بەتانیەکی لەخۆی پێچا.

ـ ئێمە پێکەوە دەخەوین ؟؟

بەشلەژاویەوە وام گوت، خەندەیەکی نەگریسانەی بۆ کردم.

جیمین: بەلێ.

دەمەوێ دەمەقالێ بکەم، بەلام بەحاڵ ئەتوانم چاوەکانم بکەمەوە، زۆرم خەودێ.

نەخۆشخانەی شێتان || 🔚Where stories live. Discover now