لەژووری بەڕێوەبەر ....
بەڕێوەبەر :- راهون دووبارە چیت کردوە ؟
راهون :- بەڕێوەبەر من هیچم نەکردوە .. تەنها یارمەتی هاوڕێکەمم دا ..
جۆنگ کووک دڵخۆشبوو کە راهون وتی هاوڕێکەم ..
بەڕێوەبەر :- جۆنگ کووک بۆ شەڕ دەکەی ؟ خۆت وا نابێتە هەفتەیەک هاتوی ...
جۆنگ کووک :- من شەڕم نەکردووە لە لای تۆ هاتمەوە ئەو کوڕە لە پڕ خۆی پێمدا کێشا و کردیە شەڕ و هەرا و بۆکسێکی لێم یا وە راهون هیچی هەڵەی نەکردوە من هەڵسام تاوەکو لەو کوڕە بەم راهون منی راگرت ...
ب . واتا بەڕێوەبەر :- تێگەشتم با بڵێین ئیمڕۆ تۆ شەڕت نەکرد ، بەڵام دوێنێ لە یەکێک لە کارمەندەکانی منت دابوو !! بۆچی ؟؟
راهون و جۆنگ کووک شۆک بوون بەو قسەیە پێیان سەیر بووچۆن ئەوەی زانیوە ..
جۆنگ کووک :- ئەو قسەی نەشیاوی کرد منیش لێم دا ..
راهون سەیری جۆنگ کووکی کرد جۆنگ کووک وای کرد کە راهون سزا نەدرێت ..
ب.:- باشە .. ئێستا تۆ دەگەڕێیتەوە ماڵەوە و بەیانیش نایەیتە کۆمپانیا ئەوە سزاکەیە ...
راهون :- ئەی من ؟
ب :- تۆ لەسەر کارەکەت دەبیت
راهون :- بەڵام .. منـ ...
جۆنگ کووک :- باشە بەڕێوەبەر .... دەی راهون بابڕۆین
ڕۆشتنە دەرەوە ...
راهون :- جۆنگ کووک ... بۆچی ؟
جۆنگ کووک :- چی ؟
راهون :- بۆچی هەمویت خستە سەرە خۆت ؟ هەڵەی منیش بوو دەبو منیش سزا بدرێم ..
جۆنگگووک پێکەنی :- ئەی من بۆچی هاوڕێتم ها ؟
راهون :- ئاخر نابێ ئاوا...
جۆنگ کووک :- ششششــ...
چونە ژوورەکەیان وە جۆنگ کووک کەلو پەلەکانی هەڵگرت تا بڕوات
جۆنگ کووک :- ببوورە راهون .... ئەم دوو ڕۆژە ناتوانم لە کارەکان یارمەتیت بەم ...
راهون :- نا گەمژە ، من خەمی تۆمە وا دەڕۆیت و سزاکەت خستە سەر خۆت ...
جۆنگ کووک خەندەی کرد :- خوات لەگەڵ ..
٭٭٭٭٭
جۆنگکووک گەرایەوە مالەوە دەیوت من هەست دەکەم لە ئێستەوە بیری راهون دەکەم ... تا دوو ڕۆژی تر ناتوانم بیبینم ..
شەو داهات و جۆنگ کووک خەوتبوو ... نامەیەکی بۆ هات ..
کەسێک :-
سڵاو ..
گەمژە خەوتوی ؟
زۆر تەمەڵی!!
YOU ARE READING
jung kook❤️Møñstér☠️
FanfictionCOMPLETED ✔️ Zin_bts (دڕندە .... خوێنمژ .... ئەهریمەن .... کامەیانە ؟ ) #نوسەری چیرۆکەکە ... خۆمم کوڕێکە کە هەمیشە لە کارەکەی دەر دەکرێ بەهۆی کارە بەدکارەکانی بەڵام ڕۆژێ دێ کچێک دەر دەکەوێ دەیگۆڕێ .... بەڵام ئەو کچە شتێکی هەیە کەس نایزانێ خۆشی نای...