*12* BOOMB

2.7K 517 14
                                    

بەیانی هات ...

یەکەم کار کە جۆنگ کووک کردی ئەوە بوو
بە جیمینی وت کە مۆڵەتی بۆ وەر بگرێ لە کۆمپانیا تا کاتێکی نادیار ... وە ئەویش ڕازی بوو

دواتر جۆنگ کووک جلەکانی گۆڕی و بەرەو ماڵەکەی خۆی واتا لای باوکی کەوتە ڕێ...

لەبەردەم درگای کۆشکەکەیان وەستا ..
پاسەوانی ماڵەکە هاتە لای ...

پاسەوان :- ئۆهـ ... بەڕێز جۆنگ کووک .. ماوەیەکی زۆر زۆرە نەم دیوی ... چی دەکەیت لێرە ؟

جۆنگ کووک :- لە بەڕێز جیۆن بپرسە بۆچی دیار نیم ...وە ئەو لە ماڵە ؟

پاسەوان :- بەڵێ ... بوەستە با پێی ڕابگەیەنم کە تۆهاتویت ..

جۆنگکووک هیچی نەوت چونکە دەیزانی باوکی نایەڵێت پێی بنێتە کۆشک...

دوای کەمێک ...

پاسەوان :- بەڕێزم ئەوە ... باوکت کاری هەیە ...

جۆنگ کووک :-هەهـ ... ئەو نایەوێت بم بینێت .. بۆچی ڕاستیەکە ناڵێیت ...

پاسەوان :- ببورە گەورەم ....نەم ویست دڵت بئێشێنم .... بەڕێز جۆنگ کووک ... بوەستە !!!

جۆنگ‌کووک بێ گوێدان ڕۆشتە ناو کۆشک( واتا حەوشەی کۆشک ) ... پاسەوانەکان ڕایان گرت و ئەویش لێیانی دەداو هاواری دەکرد ..

لەپڕ دایکی جۆنگکووک هات....

د.جۆنگکووک :- بوەستن .... لێی دوور بکەونەوە ڕێگای پێ بەن بێت .... جۆنگ کووک کوڕەکەم .... بیرم کردبووی (دایکی گریا )

جۆنگ کووک ڕای کردە باوەشی دایکی و فرمێسکی دایکی سڕیەوە ...

جۆنگ کووک :- ٤ساڵ !! ئاخر ٤ساڵ بەڕێز جیۆن چۆن دەتوانێت تۆ لە من بکات ؟ چ بێویژدانیەکە !!

د.جۆنگکووک :- وا مەڵێ .... بۆچی لێرەیت ؟

جۆنگ کووک :- کارم بەم پیاوە هەیە ...

د.جۆنگکووک :- بەڕێز بە ئەو باوکتە !

جۆنگ کووک :- نامەوێت وای پێ بڵێم .... خوات لەگەڵ دایکە ...

ڕایکردە ناو کۆشک و بەرەو ژووری باوکی بەڕێکەوت ... وە دایکی هاواری دەکرد دەیژوت مەڕۆ لای باوکت ...

چوە ژوورەکەی باوکی و درگاکەی داخست ...
ڕووی لە باوکی کرد

باوکی هەر سەیریشی نەکرد وەک ئەوەی کەس لەم ژوورە نیە ...

جۆنگ کووک :- بەڕێز جیۆن !

باوکی سەری بەرز کردەوە

ب.جۆنگکووک :- ها .... کەسێک لێرەیە ...چیت دەوێت ؟

جۆنگ کووک :- چۆی راهون دەناسیت ؟؟؟

باوکی وەڵامی نەدایەوە

جۆنگ کووک :- دەڵێم دەیناسیت ؟؟؟

ب.جۆنگکووک :- من وەڵامی کەسێک نادەمەوە کە بەرامبەرم بێ ڕێزە !

jung kook❤️Møñstér☠️Where stories live. Discover now