.
.
.
Vote
.
.
راهون سەری بە مانای بەڵێ لەقاند ... قەمیسەکەی کردە جانتاکەی و یونگی راهونی کردە باوەشی و دەستی بە فڕین کرد ... ڕاهون زۆر شەرمی دەکرد چونکە خۆی بە یونگی گرتبوو و ئەویش بێ قەمیس بوو ... یونگیش دڵی خێرا لێی دەدا ...
یونگی :- تۆ باشی ؟
راهون :- باشم تەنها کەمێ دەترسم ...
یونگی :- وا گەشتین ...
یونگی و راهون گەشتنە شوێنێکی چۆڵ ... یونگی راهونی داگرت ...
راهون :- ئێرە بازار نیە !!! بۆچی لێرەین ؟
راهون کەمێ ترسا ...
یونگی :- دەتەوێت بێ جل بڕۆینە ئەم شوێنەی کە پڕە لە مرۆڤ ؟؟؟ جەنگی جیهانی ڕوو دەدات وابێت ....
راهون :- ههههه وایە ...
راهون قەمیسەکەی دەرکرد و دایە یونگی و خۆشی چوو بۆ لایەکی تر ...
یونگی :- هەوڵی ڕاکردن مەدە تا جلەکانم لەبەر دەکەم ...
راهون خەندەی کرد :- من چۆن هەوڵی راکردن دەدەم ؟ گەر تۆ من دەر بکەیت هەمو شوێنێک دەگەڕێم تاوەکو کۆشکەکەت دەدۆزمەوە ... چونکە خۆشەویستەکەم و هاوڕێکەم لەوێن ...
یونگی هیچی نەوت و جلەکانی کردە بەری و چوو بۆ لای راهون
یونگی :- با بڕۆینە ناو دونیای مرۆڤەکان ...
راهون :- باشە.. بەڵام تۆ دەبێت وەک مرۆڤ هەڵسوکەوت بکەیت ... نامەوێت هیچ کێشەیەک ڕوو بدات ...
یونگی :- ئم .. هەوڵ دەدەم گەر ئەم مرۆڤانە بێزارم نەکەن من هیچ ناکەم ....
راهون :- باشە بەڵام تۆ پارەت پێیە ؟ من هیچم پێ نیە ...
یونگی لە گیرفانی کۆمەڵێکی زۆر پارەی دەر کرد لە دەستی راهونی دانا ...
یونگی :- لە ڕاستیدا ئەمە تایهیۆنگ پێی دام وتی لەوانەیە پێویستتان بێت .. بەڵام نازانم بەش دەکات یاخود نا ..
راهون :- ئەمە زۆررر زۆرەەە .... ئەم هەمو پارەیە .. واو ئەم هەموەی لە کوێ هێناوە ...
یونگی :- نازانم وتی لە کەسێکی مەستی وەرگرتبوو ... نازانم مەبەستی چی بوو ...
راهون پێکەنی :- هههههه تۆ دەخۆیتەوە بەڵام مەست نابیت وایە ؟
یونگی :- ئەمە مانای چیە ...
YOU ARE READING
jung kook❤️Møñstér☠️
FanficCOMPLETED ✔️ Zin_bts (دڕندە .... خوێنمژ .... ئەهریمەن .... کامەیانە ؟ ) #نوسەری چیرۆکەکە ... خۆمم کوڕێکە کە هەمیشە لە کارەکەی دەر دەکرێ بەهۆی کارە بەدکارەکانی بەڵام ڕۆژێ دێ کچێک دەر دەکەوێ دەیگۆڕێ .... بەڵام ئەو کچە شتێکی هەیە کەس نایزانێ خۆشی نای...