★46★THE END

3.6K 529 338
                                    

.
.
.

Vote
.
.
.
.


دوای کەمێ پشوو دان ...  ب.جۆنگ کووک وتیە راهون و کووکی کە ڕۆژی هاوسەر گیری دیاری بکەن .... ئەوانیش هەفتەیەکی تریان دانا ....
یونگی پێی ناخۆش بوو بەڵام چی بکات .. بە زۆر کەس بۆ کەس ڕازی ناکرێ ...

ب.جۆنگ کووک :- یونگی و تای ئێوەش پێتان چۆنە کار بکەن ؟ قاوەخانەیەک دەکڕم بۆتان ... بۆ خۆتان کار بکەن لەوێ و خۆتان خەریک بکەن ... گەر نا لەکۆمپانیای من کار بکەن کێشەم نیە ..

یونگی :- بەڕاستی زۆر سوپاس بەڕێزم ... بەڵام بەڕای من قاوەخانەکە باشه بۆ من و تای چونکە دەتوانین زیاتر ئاشتای خەڵک بین ...

تای :- وایە ...

ب.جۆنگ کووک:- ئا وەشتێکی تریش .. من سوپاست دەکەم کە ئەمانەت بە زیندوویی هێشتەوە و خۆت خستە مەترسی لە پێناویان .... خانوێکی جوان و مۆدێرنت پێشکەش دەکەم هیوادارم قبوڵی بکەیت ...

یونگی :- ئەمە زۆرە بەڕێزم .. ناتوانم قبوڵی بکەم ...

د.جۆنگ کووک :- نا کوڕەکەم دەبێ قبوڵی بکەیت دوای توڕە دەبم ها ...

یوونگی :- باش ... دووبارە سوپاس ... من کەمێک دەڕۆمە دەرەوە هەوایەک هەڵدەمژم ...

یونگی ڕۆشتە دەرەوە .. چونکە ئەو جۆرە قسەکردنەی بە دڵ نەبوو ... خۆی بە کەم زانی .. لە باخچەکە بۆخۆی دەسوڕایەوە و سەیری گوڵەکانی دەکرد ...

راهون :- کووکیی ... بەیانی بڕۆینە دەرەوە .... حەز دەکەم برۆین ..

جۆنگ کووک :- باش دەڕۆین ...

بامبام :-ئەی ئێمە ؟

جۆنگ کووک :- من و راهون دەڕۆین ...

راهون و جۆنگ کووک چون بۆ ژوورەکەیان ....

جیمین :- بەیانی ئێمەش لەگەڵیان دەڕۆین...

تای :-ئاخر وتیان بە تەنیا دەڕۆین چۆن دەبێت ؟

بامبام :- بە دزیەوە دەڕۆین و چاودێریان دەکەین .. ههه خۆش دەبێت .. وە تای تۆ ئاوا مەبە .. چیان وت مەڵێ باشە .. کەمێ سەر کێش بە خۆش دەبێت ..

تای :- ههههه باشە ...

جیمین و بامبام خۆیان هەڵدا سەر تای لە خۆشیا .. ڕێک یونگی هاتە ژوورەوە ...

یونگی :- ئەوە ئێوە چی دەکەن ؟ هەڵسن گەمژەینە .. .

هەرسێکیان هەڵسان و پێدەکەنین ...

بامبام :- یونگی تۆش دێیت ؟

یونگی :- بۆ کوێ ؟

تای :- دەڕۆین چاودێری راهون و جۆنگ کووک دەکەین ...

یونگی :- ههههه گەر تاقەتم هەبوو دێم .. دەی من دەڕۆم دەخەوم ..

ئەوانی تریش پێیان وت باشە و یونگی چوو بۆ ئەو ژوورەی بۆیان دیاری کردبوو ... خەوت چونکە زۆر ماندوو بو ...

jung kook❤️Møñstér☠️Where stories live. Discover now