.
.
.
Vote
.
.
.
.
.
دوای ئەوەی یونگی پلانەکەی بە جۆنگ کووک وت ئەویش ڕازی بوو ... چونەوە بۆ ژووری راهون ... جەستەیەکی بێ ڕۆح بوو ...تایهیۆنگ بەهۆش خۆی هاتەوە ... هەستێکی زۆر سەیری هەبوو .... دوای ئەوە چوو بۆ ژووری راهون ... بامبام و یونگی و جۆنگ کووکیش لەوێ بوون ... هەمو شتێکیان بۆ تای باس کرد بەڵام تای هەستی به باشی نەکرد وتی کە پشوو دەدات لە هەمان ژوور ... پاشا یونگی وتی کە بۆ ماوەیەک تای ناتوانێت بێتەوە هۆش خۆی ... و دەستیان کرد بە چارسەری راهون ...
یونگی دەستی لەسەر دڵی راهون دانا ... جۆنگ کووکیش دەستی لەسەر دەستی یونگی دانا ...
یونگی :- لیڤیا مردووە ... گەر وا لە ئەو بکەین لە جەستەی بێتە دەرەوە .. ئەوا راهون هەڵدەسێتەوە ... هیوادارم سەر بگرێت ....
جۆنگ کووک :- هەموو هەوڵی خۆمان دەدەین ....
یونگی :- ڤینۆم ..... هەر کە وتم ۳ تۆ خێرا هەمو هێزت بەکار بهێنە .. تا لە جەستەی جۆنگ کووک نامێنی .. منیش هەمو هێزم بەکار دێنم ...تا هەڵسێتەوە باشە ...
جۆنگ کووک :- ڤینۆم ڕازیە .. دەست پێ بکە ...
یونگی :- باشە .....
یەك .....
دوو ....
سێ .....
ئێستا !!!
هەر لەگەڵ تەواو بوونی قسەکەی هەردووکیان هەمو هێزی خۆیان بەکار هێنا لەسەر راهون .....
دوای ماوەیەکی زۆر ... ڤینۆم هێواش هێواش وەک گەڵای پایز هەڵدەوەرا ... تا هیچ بوونی نەما ... جۆنگ کووک کەوتە عەرزەکە هەناسە بڕکێی بوو ........بەڵام .... یونگی هەر بەردەوام بوو ... هەر هێزی خۆی لەسەر بەکار دەهێنا ... تا هەستی بە گۆڕانکاری کرد لە جەستەی .... کەڵبەکانی نەمان ... باڵی هەڵوەری .... نینۆکەکانی ئاسایی بوونەوە ... بێجگە لەمانەش ... کۆشکە گەورەکەش دەستی بە هەڵوەرین کرد ... لەوحە گەورەکان و سەقفەکە دەستی بە کەوتنە خوارەوە کرد ... کۆشکەکە هێواش هێواش وێران دەبوو ... دەستی بە لەناو چون دەکرد ...
جۆنگ کووک هەڵسایەوە تاوەکو سەیری راهون بکات .... ڕێک بوورایەوە .. جیمین جۆنگ کووکی گرتەوە و خستیە سەر شانی ... وە بامبام هەمو شتێکی دەکرد تاوەکو تای بە خەبەر بهێنێتەوە ... چونکە کۆشکەکە وێران دەبوو .. دوای ماویەکی زۆر توانی تای به ئاگا بهێنێتەوە ئەویش کە بینی وا کۆشک دەڕوخێت هەڵسایەوە چوو بۆ لای پاشاکەی ... بینی پاشاکەی شێوی گۆڕاو .. پێی سەیر بوو ... بەڵام ئەوەی زیاتر سەرجی بامبام و تای ڕاکێشا جوڵانی راهون بوو ... ڕێک یونگی هیچ هێزی نەما تای دەستی یونگی خستە سەر شانی و بامبام راهونی کردە باوەشی و بە ڕاکردن لە کۆشک چونە دەرەوە ...
توانیان تاوەکو باخچەی کۆشک ڕا بکەن ... ڕێک کۆشکەک داڕووخا ....
یونگی :- خێراکەن ... ئێستا باخچەکەش نامێنێت ...
YOU ARE READING
jung kook❤️Møñstér☠️
FanfictionCOMPLETED ✔️ Zin_bts (دڕندە .... خوێنمژ .... ئەهریمەن .... کامەیانە ؟ ) #نوسەری چیرۆکەکە ... خۆمم کوڕێکە کە هەمیشە لە کارەکەی دەر دەکرێ بەهۆی کارە بەدکارەکانی بەڵام ڕۆژێ دێ کچێک دەر دەکەوێ دەیگۆڕێ .... بەڵام ئەو کچە شتێکی هەیە کەس نایزانێ خۆشی نای...