rahun pov
من و جۆنگ کووک ڕۆشتینە دەرەوە .... جۆنگ کووکیش دەستی گرتبووم .. خۆشم دەوێیت ، بەڵام گەر من ڕۆشتم ئەوا نات بینمەوە دووبارە ... چی بکەم بێ بونی تۆ ؟ ..
من :- جۆنگ کووک (وام وت لە کاتێک ئەو سەیارەی لێدەخوڕی ) ..
جۆنگ کووک :- هم ؟....
من :- گەر ڕۆشتم بیرم دەکەی ؟ (چاوم پڕ فرمێسک بوو )
جۆنگ کووک سەیارەکەی ڕاگرت و ڕووی لێم کرد ..
جۆنگ کووک :- راهون .... بێ تۆ ناتوانم تکایە ئاوا مەکە ... خەم دەخۆم هاااا
من :- گەمژە وەڵامم بدەرەوە ..
جۆنگ کووک :- تۆ یەک چرکە لام نەبی شێت دەبم .. جا بیر لەوە دەکەیتەوە بڕۆیت و جێم بهێڵی ... راهون ... ئێستا دەڕۆینە مۆڵێک .. دواتر بۆ شوێنێکی تر باشە ...
هیچم نەوت دەستی کرد بە لێخوڕین ... گەشتینە مۆڵێک ..
من :- بۆچی ئێرە ؟
جۆنگ کووک :- جل دەکڕین ... وەرە
نەی هێشت قسەکەم تەواو بکەم دەستی گرتم و دەستی بە ڕۆشتن کرد ....
چوین بۆ جێگای زۆر خۆش ...
جۆنگ کووک :-راهون .. جلێک هەڵبژێرە ..
من :- بۆچی ؟
جۆنگ کووک :- تاوەکو ئێوارە لە دەرەوە دەبین (:
من :- هاها ... ئەمە وەکو ژوانێکە ؟
جۆنگ کووک سور هەڵگەڕا تەنها سەری وەک بەڵێ جوڵاند دڵخۆش بووم ...
جلێکی سادەم هەڵبژارد ...
پانتۆڵێکی کابۆ و بلوسێکی مناڵانە شێوەی کەروێشکی لەسەر بوو .. پێم جوان بوو ...
چوم لەبەرم کرد لە ژووری خۆ گۆڕین و هاتمەدەرەوە جۆنگ کووک کە منی بینی .... وتی زۆر جوانی ..
من :- وەرە جلێک بۆ تۆ هەڵبژێرم ...
دەستیم گرت و جلێکی کیوتم بۆ هەڵبژارد دیار بوو بە دڵی نەبوو ..
جۆنگ کووک :- ئەوە کەمێ ناشرین نیە ؟ حەز دەکەم جلمان یەک بێت (: (:
من خەندەم کرد بە کردارەکانی ...
پانتۆڵێکی کابۆ و بلوسێکی وەکو خۆم رەسمی کەروێشکی لەسەر بوو ههههـ زۆر جوان بوو وە دیار بوو بە دڵیەتی ....
جۆنگ کووک کردیە بەری :- جوانم ؟ ئائا جوانم ..
من :- ئم .. جوانی بەس من جوانترم 😛😝
جۆنگ کووک :- ئەی چۆن خانمەکان جوانترن
من :- هاها باشە دەی بڕۆینە کوێ ؟
جۆنگ کووک :- هەمو شوێنێک ...
من :- وەک؟
جۆنگ کووک :- سەرەتا با بڕۆین نان بخۆین ... برسیمەەە
YOU ARE READING
jung kook❤️Møñstér☠️
FanfictionCOMPLETED ✔️ Zin_bts (دڕندە .... خوێنمژ .... ئەهریمەن .... کامەیانە ؟ ) #نوسەری چیرۆکەکە ... خۆمم کوڕێکە کە هەمیشە لە کارەکەی دەر دەکرێ بەهۆی کارە بەدکارەکانی بەڵام ڕۆژێ دێ کچێک دەر دەکەوێ دەیگۆڕێ .... بەڵام ئەو کچە شتێکی هەیە کەس نایزانێ خۆشی نای...