✧11✧

2.5K 493 19
                                    


لە نێو سەیارەکە جۆنگ کووک بەردەوام دەی وت خۆشم دەوێی ... زۆر شیرینە ...
.
.
.
.

گەشتینە بەردەم دەرگای ماڵەکەم ... دەشڵەژێم ... 
گەر باوکم و دایکم بە دڵیان نەبوو چی ؟
بەڵام ئەوان دڵنیام خۆشی منیان دەوێت ....

لە درگای ماڵەوەمان دا .. دایکم درگاکەی کردەوە
کە من و جۆنگ کووکی بینی دڵخۆش دیار بو لە هەمان کاتدا دیار بوو خەم لە شتێ دەخوات ...
داوای کر بچینە ژوورەوە .... 

٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭

جۆنگ کووک و راهون چونە ژوورەوە دانشتن  ...

باوکی راهون لەوێ دانشتبوو ... هەر سەیری جۆنگ کووکی دەکرد دەی زانی کە ئەم کوڕەی پێشتر دیوە بەڵام نەی دەزانی لە کوێی بینیوە ...

راهون :- باوکە ....ئەوە جۆنگ کووکە ... مـ.. من خۆشم دەوێت .. وە ئەویش منی خۆش دەوێت گەر تۆ ڕێگە بدەی ئەو.....

باوکی راهون قسەکەی پێ بڕی و ڕووی لە جۆنگ کووک کرد

(ب.راهون =باوکی راهون )

ب.راهون :- تۆ ! ناوی تەواوت چیە ؟

جۆنگ کووک :- جیۆن جۆنگ کووک بەڕێزم ...

باوکی ڕاهون ددانەکانی جیڕکرد و بە توڕەیی قسەی کرد ...

ب.راهون:- کچەکەم ! نەم دەزانی لەهەڵبژاردنی خۆشەویست هەڵە دەکەیت ...

راهون بە تێنەگەشتنەوە :- باوکە تۆ چی دەڵێی ؟

ب.راهون :- دەزانی چی کوڕە .. لە ماڵەکەم بڕۆ دەرەوە باشە ؟ ...

جۆنگ کووک :- بەڕێزم تکایە وامەکە من راهونم خۆشدەوێت وە ..

باوکی قسەکانی پێ بڕی :- من نایەڵم کچەکەم خۆشەویستی بکات لەگەڵ کەسێک کە باوکی پیاو نەبێت ...

ئەم قسەیە وای کرد راهون شۆک بێت و جۆنگ کووکیش زۆر توڕە بکات ...

جۆنگ کووک هەوڵی دەدا توڕەییەکەی
دەر نەخات :- بەڕێزم من نازانم چیت لەگەڵ باوکم هەیە وە هەروەها تکایە ئاوا باسی باوکم مەکە !

ب.راهون :-هههـ .... باوکی تۆ خراپ و درۆزنە .. لە کاری کۆمپانیا فێڵی لێ کردم .. وە تۆ لەگەڵ باوکت مامەڵەت باش نەبوو وایە ؟

جۆنگ کووک بەرگەی چیتری نەگرت بۆیە هەڵسایەوە بە توڕەیی :- دەزانی چی ... ڕێزم لێت گرت چونکە باوکی راهونیت بەڵام تۆ هەر بەردەوامیت لەسەر وتە ناخۆشەکانت .. دەزانی بەڕێزم جا ئەمە کاری تۆ نیە من لەگەڵ باوکم قسە بکەم یان نا ....

جۆنگ کووک سەیری راهونی کرد بینی کە دەگری چوە نزیکی تاوەکو فرمێسکی بسڕێت .. بەڵام باوکی ڕاهون قۆڵی گرت

ب.راهون :- وتم بڕۆ دەرەوە تێدەگەیت ؟؟ یەک جاری تر لەگەڵ راهون نەوبینم !

راهون بە گریانەوە :- باوکە تکایە وامەکە ئەو تاکە کەسە کە من دەمەوێت وامەکە ...

jung kook❤️Møñstér☠️Where stories live. Discover now