★42★

1.8K 427 100
                                    


.
.
.
.
Vote
.
.
.
.

بوێری ....مەترسی ... گۆڕانی لەناکاو


" یان ئێستا ..... یان هەرگیز "

ئامادەن !!!

.
.
.

جۆنگ کووک ڕۆژی پلانەکە دڕندەکەی جەستەی واتا ڤینۆم زۆری برسی بوو... هەر دەیوتە جۆنگ کووک برسیمە دەمەوێ شتێک بخۆم .. ئەویش هەر بەرپەچی دەدایەوە و ڤینۆمی توڕە دەکرد ..

دواتر پاشا یونگی چوە ژوورەوە ...

جۆنگ کووک بەبێزاری :- بۆچی لێرەیت ؟؟

یونگی :- ئایا دەزانیت خۆشەیستەکەت هەوڵی یامەتیدانت دەدات ..تەنانەت دەیەوێ خۆی بکاتە قوربانی لەبەر تۆ ...

جۆنگ کووک :- من ئەمەم ناوێت ... نامەوێت ئازار بدرێ لەلایەن منەوە .... من بێزار بووم لە هەمو شتێ ...دەمەوێ بمرم ...

"نامریت بێ خەمبە .. دەبیت بە پاشا ... بۆ ماوەی سێ سەدە دەژیت ...تەنها تۆ خواردنم پێ بدە ... تا شێوەم بگۆڕم ... ئەوکات پاشا لەناو دەبەم بۆت ... "

جۆنگ کووک ویستی قسە لەگەڵ پاشا بکات ... ڕێک لە هۆش خۆی چوو ...


یونگی :- پاسەوان ... وەرن بیبەنە ژوورە شووشەکە خێرا ... بەهۆش خۆی دێتەوە کەمێکی تر ...

پاسەوانەکان جۆنگ کووکیان بردە ژووری شووشە و هەمو ڕۆشتنە دەرەوە ... راهون ... نا با بڵێین لیڤیا ... لەدوای یەکێک لە دارە ئامادەکراوەکان وەستابوو ... بامبام و تایهیۆنگ لەشوێنی خۆیان بوون .. پاشا لەسەر کورسیەکەی دانشتبوو ...
.
.
.
.
.

دوای پێنج خولەک ..... بەهۆش خۆی هاتەوە جۆنگ کووک ... بەڵام زۆر ئاگای لە خۆی نەبو ... بینی لە پێشی سەتڵێک ماسی هەیە .... بۆنی ساردی لێ دەهات لوتی خۆی گرت ...

جۆنگ کووک :- قێزەوەنە ....

"خۆش دیارە ... برسیمە ... "

ڕێک ڤینۆم هاتە دەرەوە .... خێرا ڕۆشتە لای سەتڵە ماسیەکە و دەیخوارد ....

لیڤیا لە دواوەی دارەکە بە قوڵی هەناسەی دەدا ...

لیڤیا :- یان ئێستا .... یان هەرگیز ..

لە نێو سەتڵەکەی لای خۆی میزەڵانی هەڵگرت و بۆ دڕندەکەی هاوێشت ....

ڤینۆم چونکە خاڵی لاوازی ئاوە ... ئەو شوێنەی کە ئاوی بەرکەوت کزایەوە لێی ... هاواری کرد ویستی بڕواتە لای ئەو دارەی کە راهون لەوێیە .. ڕێک شوێنەکە تاریک بوو .... دواتر کە ڕووناک بویەوە خێرا ڤینۆم چوە لای دارەکە .. بینی کەسی لێ نیە ...

jung kook❤️Møñstér☠️Where stories live. Discover now