★40★

1.9K 420 157
                                    

.
.
.
Vote
.
.
.


راهون :- ئێمە دەبێت چاکی بکەینەوە هەر چۆنێک بێت ..

تایهیۆنگ :- دەبێت وا بکەین ...

یونگی :- ئم ...

چوون بۆ کتێبخانەی پاشا و بەدوای هەموو زانیاریەک دەگەڕان .. تا خاڵێکی لاوازی ئەم دڕندەیە بدۆزنەوە ...

دوای گەڕانێکی زۆر توانیان کەمێک زانیاریان لێی دەست بکەوێت ...

"ئەم جۆرە دڕندەیە پێی دەوترێ ڤینۆم .... تا بڵێت ترسناکە .... لە سێ سەدە جارێک بە دەر دەکەوێت .. هەمو شتێک دەخوات تاوەکو زۆر بەهێز بێت و شێوەی بگۆڕێت .. دواتر پاشا لە ناو دەبات و خۆی دەبێت بە پاشا .. بەڵام لەگەڵ بونی بە پاشا .. دڕنداییە ترسناکەکەی نامێنێت و دەبێت بە خوێنمژ و ئەهریمەن و چەندان جۆری تر ....
دوای تێپەڕ بوونی سێ سەدە .... خوێن بە هەر کەسێک بدات ئەو دەبێت بەدڕندە و دواتر پاشا لە ناو دەبات و خۆی دەبێت بەپاشا .. ئینجا ئاوا سوڕەکە دووبارە دەبێتەوە با زۆری نەرێم 😂 وە خاڵی لاوازیان کارەبا و ئاوە ... "

راهون :- تۆ خراپیت یونگی ..... چۆن توانیت ئاوا بکەیت ... چۆن خۆشەویستەکەی منت بە هەل زانی و ئاوات کرد ؟؟

یونگی بەتوڕەیی :- من نەم دەزانی شتێکی ئاوا بوونی هەیە .... جا سێ سەدە ... پێم بڵێ تۆ دوای سێ سەدە چیت بیر دەمێنێت ؟؟ وە هەم ... من گەر بم زانیبوایە هەرگیز شتێکی ئاوام نەدەکرد تاوەکو کەس نەبێت من بکوژێت ...

راهون :- وایە ...

بامبام بەشۆکەوە :-سێ سەدە !!! واتا تۆ سێ سەد ساڵیت ؟؟ ئەمە باوەڕ پێ نەکراوە ... کە سەیرت دەکەم لە من گەنج تر و جوانتر دیاریت ...


یونگی بە شانازیەوە قسەی کرد :- بێگومان ... من پاشام .. وە سێ سەدە لای ئێوەی مرۆڤ زۆرە بەڵام لای ئێمە وەک چەند ساڵێک وایە ...

تایهیۆنگ :- ئەی ئێستا پلانتان چیە ؟؟

یونگی :- ئەوەی کە خاڵی لاوازیەتی لەسەری تاقی دەکەینەوە ... تاوەکو بزانین چی بەسەردێت ..


راهون :- من ڕێگا نادەم زۆر ئازاری بدەیت ... گەر ئەو شتێکی بەسەر هات ؟ یان مرد ؟؟؟ ئەو کات من خۆم دەتکوژم نەک ئەم دڕندەیەی کە ناوی ڤینۆمە هەوڵدەدات بتکوژێت !


یونگی بێ دەنگی هەڵبژارد ... بینی راهون چەندە توڕەیە .. وە چاوەکانی نیشانی دەدا کە چەندە ئازار دەکێشێت کە جۆنگ کووگ ئاوا دەبینێت ...


تایهیۆنگ :- ئەی چی دەکەن ؟

راهون :-من پلانم هەیە .. بەڵام ئەم شتانەی کە دەمەوێ لێرە نیە ...

تایهیۆنگ :-ئەی لە کوێ هەیە ؟

راهون :- لە بازار ... ئێوە بازارتان هەیە ؟



jung kook❤️Møñstér☠️Where stories live. Discover now