🖤15🖤

1K 195 70
                                    

چێژی لێببینن🦋
.
.
.

ئێوارە

لیا: گەورەم
چانیۆڵ: بڵێ !!
لیا: خاتوو ریۆ لە بەیانیەوە هیچ ناخوا هەرچی بۆ دەبەم ناخوا
چانیۆڵ: برۆ خواردنەکە بێنە "هەلسا چووە ژوورەکەی "

ریۆ لەسەر جێگاکە دانیشتوو بوو سەیری پەنجەکانی دەکرد
چانیۆڵ: بێنە ئەو خواردنە لێرە دابنێ
لیا: بەسەر چاو "خواردنەکەی دانا و رۆشتە دەرەوە"
چانیۆڵ: دەی بیخۆ
ریۆ: نایخۆم "زۆر بەرەقی وەلامی داوە"

چانیۆڵ: سەیرکە لەگەل مێشکم یاری مەکە کە پێتم وت بیخۆ یانی بیخۆ
ریۆ: منیش کە گوتم نایخۆم واتا نایخۆم لاچۆ لە منیش دوورکەوە
چانیۆڵ: کۆتا جارە دەڵێم بیخۆ "هاواری کرد"

ریۆ: نایخۆمم "بە هاوارەوە وای وت و سینیە خواردنەکەی پال پێوەنا کەوتە سەر زەویەکە" لێرەش دەرۆم من چیتر نامەوێ لای تۆ بم تۆ درندەی مرۆڤ نیییی
چانیۆڵ: هەرگیز ناتوانی لێرە برۆی
ریۆ: نەخێر من نامەوێ لێرەبم مـــن لـــێـــرە دەرۆم "هاواری کرد و چانیۆڵ دەستی گرت بە دوای خۆیدا رای کێشا بردیە دەرەوەی کۆشکەکە سەری خستە سەیارەکە بەرێ کەوت "

ریۆ: بۆ کوێم دەبەی ؟
چانیۆڵ: گۆرستان
ریۆ: بـ ـۆ چـ ـی دەمبەیتە ئەوێ "زۆر ترسا"

چانیۆڵ هیچی نەوت
ریۆ: چـ ـیم لـ ـێ دەکـ ـەی لـ ـە وێ؟! "هەموو گیانی تەنانەت دەنگیشی دەلەرزی"
چانیۆڵ: تەنیا بێدەنگ بە تاوەکو دەگەینە ئەو هیچت لێناکەم "زۆر بە توندی وای گوت ریۆش بێدەنگ بوو تاوەکو گەیشتن "

دابەزین لە سەیارەکە و چانیۆڵ دەستی ریۆی گرت و بەدوای خۆیدا رای کێشا چوە نزیک گۆرێک لەوێ دەستی ریۆی بەردا و لای گۆرەکە دانیشت دەستی بە خاکی سەر گۆرەکە دادێنا

چانیۆڵ: سلاو ئازیزم دەمێکە نەهاتبووم دەزانم بیرم دەکەمی منیش زۆر بیرم کردی "چەند دڵۆپە فرمێسکێک لە چاوەکانی بریسکەیان لێوەهات و کەوتنە سەر روومەتی دەمێکە فرمێسکەکانی لە ناخیدا شاردۆتەوە بەلام هێشتا نایەوێ ئازادیان کا بۆیە خێرا سری"

سەیری ریۆی کرد پێی وت کە لە تەنیشتی دانیشێ ریۆش بە قسەی کرد لەناو گیرفانی چاکەتەکەی رەسمی ئارای دەرهێنا ماوەیەک سەرنجی دا بێگومان ئەو هەر چەند سەرنجی بدا لێی تێر نابێت ئەو نزیکی پێنچ سالە بێبەشە لە بینی ئەمە زۆر بە ئازارە دواجار وێنەکەی دایە دەست ریۆ
ریۆ: ئەمە چییە ؟!
چانیۆڵ: احم "کەمێک قورگی ساف کرد" وێنەیە
ریۆ: جا چی لە وێنەی خۆم بکەم من ؟!

چانیۆڵ: ئەمە وێنەی تۆ نییە ئەمە وێنەی ئەو کەسەیە کە ئێستا لەناو ئەو گۆرەیە

ریۆ: دەزانی تۆ هیچ لەکاتی گالتە و شت نازانی کەمێ پێش ئێستا دەگریایی وە ئێستا گالتە دەکەی تۆ شێتی تەواو نی

چانیۆڵ: ئەوەی منی شێت کردوە خاوەنی ئەم گۆرە مردوە بەلام هاوشێوەکەی لە پێشم دانیشتوە تێدەگەیییی " هاواری کرد ریۆش سامت بوو چانیۆڵ هەولی دا خۆی هێمن کاتەوە دواجار وەک کای وتی نابێ رەق و تورە بێت لەگەلی دەستی ریۆی گرت "

چانیۆڵ: خاوەنی ئەم گۆرە ئارایە وە ئەم وێنەش هەر ئارایە دەزانم زۆر زۆر لە تۆ دەچی زەحمەتە کە باوەر بکەی منیش یەکەم جار کە تۆم بینی زەحمەت بوو بۆم تا باوەرم کرد کە تۆ ئاراکەی من نیت

"ریۆ تەنیا سەیری دەکرد هیچی بۆ نەدەوترا "

چانیۆڵ چەند تالە پرچێکی ریۆی خستەوە پشت گوێی کە رووخساری داپۆشی بوو

چانیۆڵ: من و ئارا خۆشەویست بووین بە جۆرێک ئەوم خۆش دەویست ئەو تاکە کەسی من بوو بەلام رۆژێک دووپیاو لە بەردەمم ئەویان کوشت ئەویان لێ سەندم .. "فرمێسکەکانی چانیۆڵ دووبارە کەوتن... بۆ ماوەیەک هەردوکیان بێدەنگ بوون... تا دووبارە چانیۆڵ قسەی کردەوە"

چانیۆڵ: بەلام کەسێکی تر هات بەیەکەم بینینی دڵمی برد من بەڵێنم بە ئارا دابوو دوای ئەو کەسم خۆش نەوێ و لەگەل کەس باش نەبم بەلام نەمتوانی تۆ بەیەکەم بینی دڵی منت بردەوە تۆم خۆش ویست دەزانم درۆزنێکی چەندە خراپم بەلام ناتوانم تۆم خۆش نەوێ تێبگە ریۆ من ناتوانم دووبارە بەرگەی لەدەست دانی ئازیزێکی ترم بگرم

تەنانەت دڕۆم لەگەڵ خۆم کردووە نەدەبو دووبارە عاشق بمەوە ، بەڵام ئەیچی دووبارە هاشێوەی خۆشەویستەکەم هاتۆتە پێشم .

ریۆ: "لەکۆتاییا دەمی کردەوە بۆ وتنی دوو وشە" بالێرە برۆین
چانیۆڵ: باشە

.
.
.
دەگەرانەوە کۆشک کەسیان قسەیان نەدەکرد تاوەکو ریۆ ئەو بێ دەنگیەی شکاند

ریۆ: من دەمتوانی شوێنی ئەوت بۆ پرکەمەوە بەلام تۆ خێزانەکەی منت کوشت
چانیۆڵ: ئەوەی تۆ پێی دەڵێی خێزان خێزانی تۆ نـ..
"قسەکەی بری لەو خێرایەیی سەیارە ریۆ دەرگای سەیارەکەی کردەوە "

ریۆ: منیش دەرۆم بۆ لای خێزانەکەم
"لەگەل وتنی ئەمە خۆی هەلدا دەرەوە لە سەیارە کە چانیۆڵیش تەرکیزی رۆیی لە شۆفێریەکەی و خۆی کێشا بە عامودێک"

stop

هیوادارم ئەوەشتان بەدڵ بووبێت ❤
وە دووبارە لە هەلە رێنووسیەکانیشم ببورن 😔

ئەو گولانەشم لەبیر مەکەن ❤🦋
Rayan_Yeol
Sakoo239

bay❤

I'm a bad lire  (کۆتایی هاتوە)Where stories live. Discover now