❤final❤

1K 156 273
                                    

دڵخۆشم بەدڵخۆشیتان دڵخۆشبن بە دڵ خۆشیم 🥰

چێژی لێببینن❤💫
.
.
.

هاتە بەردەمی و قتویەکی بچوکی دەرهێنا ئەوەی بەردەمی تەواو شۆک بووبوو دایە دەستی تا بیکاتەوە

زۆر دڵخۆش بوو بەبینی ئەم قتوە بچوکە بەدڵخۆشیەوە کردیەوە .... بەلام هاوارێکی کرد لە تەواوی مالەکە دەنگی دایەوە سیسرکێک لەناو ئەو قتوە دەرچوو و بە ژوورەکەدا فری

ساکۆ: یااا کای گەمژەەە خێرا بیکوژژەەەەە "هاواری دەکرد"
کای: بۆچی بیکوژم من پارەم بەوە داوە
ساکۆ: با بیکوژە تا من تۆم نەکوشتوە

"کای دەستی ئەوی گرت و بەدوای خۆیدا رایکێشا دەرەوەی ئەم ژوورە بردیە نێو سەیارەکەی..... ساکۆ بەردەوام لە رێگاکە گریانەکانی خۆی قوت دەداوە بەلام کای هەستێ پێ دەکرد .. لای رووبارەکە وەستا"

کای دابەزی ساکۆش لە دوای ئەو دابەزی
کای: وەرە "لە خۆی نزیک کردەوە دەستەکانی خستە سەر روومەتی بە پەنجە گەورەکەی فرمێسکەکانی سری"

کای: ئەمەم بۆ دڵ شکاندنی تۆ نەکرد تەنیا گالتەیەک بوو بەراستی دڵی من دڵی تۆی دەوێ شێتانە بۆتۆ لێدەدات من لەیەکەم بینینی تۆ ئەم دڵە شێتەم تۆی ویستوە نامەوێ تۆ بە غەمباری ببینم دەمەوێ هەمیشە بە روویەکی خۆش و بە دڵ خۆشیەوە بتبینم من لە دڵخۆشی تۆ و زەردەخەنەی سەر لێوت زیاترم ناوێت .. تۆ تەنها دڵخۆش بە من هەموو شتێک بۆتۆ دەکەم

ساکۆ لەبەردەم وشەکانی ئەو تەنیا رەق وەستا بوو هیچی بۆ نەدەوترا جگەلەوەی فرمێسکەکانی زیاتر بکەون کای دووبارە دەستی خستەوە گریفانی و لەبەردەمی لەسەر چۆک دانیشت قتویەکی تری لە گریفانی دەرکرد و کردیەوە ئەلقەیەکی لەنێو بوو

کای: رازی دەبیت بەمن.. دەتوانیت من قبول بکەیت بۆ یەک رۆژ نا بەلکو بۆ هەموو ژیانت بۆ ئەو تەمەنەی کە ماومانە من لێرە بەڵێن دەدەم هەرگیز خیانەتت لێ نەکەم و بێ مەبەست دڵت نەشکێنم .. من نالێم گەر لەگەل من بیت هەموو رۆژەکانت تەنیا پێکەنین دەبن بەلام من هەمووکات هەولدەدەم رۆژەکەت پر بکەم لە خەندە پری بکەم لە دڵخۆشی تۆ .. تۆ تەنیا یەک شت بۆ من بکە ئەویش
بۆ من بە!!!

ساکۆ: من دەتوانم بە تۆ بڵێم نەخێر .. کای منیش دەمێکە تۆم خۆش دەوێ زۆرم خۆش دەوێی بەڵێن دەدەم منیش هەمیشە هەولی دڵخۆشکردنی تۆبدەم من رقم لە خیانەتە و هەرگیزیش خیانەت ناکەم .. من بۆ تۆ دەبم کیم جۆنگ ئین

کای زەردەخەنەی بۆی کرد و ئەلقەکەی دانا دەستی و دەستی ئەوی گرت و رایکێشا بۆ نێو ئاوەکە وەکو دوو مندال یاریان دەکرد و دەنگی پێکەنیان دەرۆیی..!!

I'm a bad lire  (کۆتایی هاتوە)Donde viven las historias. Descúbrelo ahora