🖤39🖤

908 171 213
                                    

سلاو🙃
ڤۆیت⭐ و کۆمێنتی💭لەبیر مەکەن
.
.

کۆمێنت لە نێوان دێرەکان بکەن🗨
.
.

چێژی لێببینن❤💫
.
.
.

لە سەر جێگاکەی بە هەناسە برکێوە هەستاوە فرمێسکەکانی خێرا کەوتن گریانێکی بەکول دەگریا و بەدەنگی هاواری دەکرد هەموو جەستەی دەلەرزی

وای کرد ئەوەی تەنیشتی لەخەو هەلسێ
ریۆ: چی بووە گیانەکەم بۆ بەم شێوەیە هاوار دەکەی "گلۆپەکەی هەلکرد"

سەیری ساکۆی کرد هەموو گیانی تەر بووبوو و زۆر خراپ دەلەرزی ریۆ باوەشی پێی کرد

ریۆ: بەسە گیانەکەم مەگری حالت بۆوایە چی بووە بۆم باس بکە


منت خۆش بوێت من بۆت دەگەرێمەوە

دووبارە و دووبارە ئەو رستەیە لەگوێی دەزرنگایەوە لەسەر جێگاکەی توندگوێکای گرتبوو و هاواری دەکرد وای کرد هەموو ئەوانەی لەو مالەن خەبەریان بێتەوە

ریۆ بەداماوی لەبەرامبەری دانیشتبوو نەیدەزانی چی بکات و چۆن هێمنی کاتەوە تا یەکێک لە دەرگای ژوورەکەی دا

بەیکهیون: چی بووە ئێوە سەلامەتن
ریۆ خێرا رۆشت دەڕگاکەی کردەوە بەیکهیون و چانیۆڵ و کای هاتنە ژوورەوە

چانیۆڵ: چی روویداوە ؟؟ سەلامەتن؟!
ریۆ: نازانم منیش لەگەل دەنگی هەستام بە هیچ هێمن نابێتەوە

کای چوە نزیکی دەستی خستە سەر شانی
کای: ساکۆ چیتە ؟!

ساکۆ کە ئەوی بینی خێرا دوورکەوتەوە چوە قونیچکی ژوورەکە دەنیشت و قاچەکانی لە باوەش گرت ئەمجارە بە هێمنی دەگریا

ریۆ: دڵنیام شتێکی لێ بەسەر هاتوە
چانیۆڵ: نا من لێی تێدەگەم ئێستا .. ئێوە برۆنە دەرەوە با من قسەی لەگەل بکەم

کای: زۆر ترساوە دەبێ شتێکی خراپ نەبووبێت
ریۆ: چانیۆڵ متمانەم پێتە
چانیۆڵ: خەمت نەبێت

ئەوان چوونە دەرەوە و دەرگاکەشیان لە دوای خۆیان داخست چانیۆلیش چوە نزیک ئەو لەبەردەمی دانیشت

چانیۆڵ: ئایە خەونت بینیوە وایە؟!
ساکۆ بە تۆنێکی نزم وتی ئم

چانیۆڵ: دەزانم خەوێکی ناخۆش بووە بۆت بۆیە وات لێهاتوە بەلام هەرچۆنێک بێت ئەوە خەوێک بووە

ساکۆ:"سەری بەرزکردەوە" ئەوە تەنیا خەوێک نەبوو بەلکو خەوێکی زۆر سەیر بوو لەگەل ئەوەشدا زۆر ترسناک بوو من زۆر دەترسم

I'm a bad lire  (کۆتایی هاتوە)Where stories live. Discover now