🖤16🖤

1K 213 48
                                    

چێژی لێببینن ❤💫
.
.
.

ریۆ: منیش دەرۆم بۆ لای خێزانەکەم
"لەگەل وتنی ئەمە خۆی هەلدا دەرەوە لە سەیارە کە چانیۆڵیش تەرکیزی رۆیی لە شۆفێریەکەی و خۆی کێشا بە عامودێک"

چانیۆڵ سەری بەرزکردەوە خوێن لە نێوچەوانی دەچۆرا گرینگی پێنەدا خێرا دابەزی بە راکردن چووە لای ریۆ کە لەسەر شەقامەکە لەناو خوێنی خۆی بێ هۆش کەوتبوو

چانیۆڵ تەواو شێوا بوو سەری ریۆی دانا سەر قاچی و دەستی لە رووخساری دەدا تا هۆشی بێتەوە بەلام بێ سوود بوو جولەیەکیشی نەبوو!!

گوێی بەوە نەدا کە ئەو لە چ تەمەنێکە و لە چ رەگەزێکە فرمێسکەکانی وەکو رووبار بە رووخساری دادەهاتنە خوارێ بێگومان ئازاری دڵ گەورەی و بچوکی یاخود رەگەز نازانێ

لەوێ چەند سەیارەیەک وەستان بۆ یەرمەتی دانیان چانیۆڵ ریۆی هەلگرتە باوەشی هەر چەند قۆلی ئازاری هەبوو خوێن رووخساری داپۆشی بوو بەلام گوێی پێ نەدا خێرا سەرکەوتە سەر سەیارەیەک و چوونە نەخۆشخانە

...

دەبێ لەم ساتە ترسناکتر هەبێت ئازیزێکت لە ژوورەوە لەگەڵ مەرگ دەجەنگێ تۆش بێ دەسەلات لە دەرەوەی ئەو ژوورە دانیشتووی چاوەرێ دەکەی

هەمووان پەلەیان بوو دکتۆر و پەرستارەکان بە رادەیەک پەشۆکا بوون یەکێ دەهاتە دەرەوە و یەکێکی تر بە خێرایی دەچووە ژوورە

سێ کاژمێر ئاوا ماوە چانیۆڵ لە شوێنی خۆی خەریک بوو شێت دەبوو ئەو ترسی ئەوەی هەیە دووبارە کەسێکی تر لە دەست بداتەوە تا دکتۆرەکان هاتنە دەرەوە

چانیۆڵ: چی بوو پێم بڵێن حالی چۆنە؟! ئەو دەژی وایە ئەو باشە؟! "زۆر بە خەمخۆری پرسی"

دکتۆر: لە ئێستا دا باری تەندروستی جێگیر نییە چونکە توشی خوێن بەربوونێکی زۆر بوو بوو جگەلەوەش خوێن بەربوونی ناوەکی هەبوو وە دەستێک و قاچێکیشی شکاوە بێگومان رووخساریشی هەمووی برینە بۆیە ئێستا دەگوازرێتەوە بۆ ژووری چاودێری 72 کاژمێرمان بۆ داناوە .. سەلامەتیە

"تەنیا وتی ئەمانە بەس بوو بۆ ئەوەی چانیۆڵ بخەنەوە ناو دونیایە خەماویەکەی رابردووی "

ریۆیان هێنایە دەرەوە لە ژووری نەشتەرگەری بەرو ژووری حالەتی خەتەریان دەبرد نەیان هێشت چانیۆڵ لێی نزیک بێتەوە بردیانە ژوورەکە لەبەر دەرگاکە کە دانیشت وەکو مندالێکی دووسالان کە دایکی ون کردبێ دەگریا

تا ئەوکاتەی کای گەیشتە ئەوێ خێرا هەلی ستاندەوە لەوێ چەند پەرستارێکیش هاتن بۆ ئەوەی بیبەن برینەکانی ئەو پاک بکەنەوە بەلام چانیۆڵ لەگەلیان نەدەچوو و هاواری دەکرد بۆیە بە ناچاری بێ هۆشیان کرد و بردیانە ژوورێک لەوێ برینەکانیان تیمار کرد و قۆلیشی کە ئەزێتی پێ گەشتبوو پێچایانەوە چەند کاژمێرێک بێ هۆش بوو کایش بە خەم خۆریەوە لای دانیشتبوو

..
چانیۆڵ بەهۆش خۆی هاتەوە خێرا هەستاوە
کای: چانیۆڵ باشی ؟!
چانیۆڵ: ریۆ هۆشی هاتۆتەوە ؟؟!
کای: تۆ هێمن بەوە ئاوا نابێ هەر هۆشی دێتەوە
چانیۆڵ: ئاراش وتیان هۆشی دێتەوە بەلام بۆ تا هەتایە جێی هێشتم

کای: گەر تۆ بەردەوام لە رابردووبیت چۆن دەتەوێ لەگەل ریۆ ژیان پێک بێنیت ؟! دەزانی ئەو بەو جۆرە ناتوانێت تۆی بوێ چونکە تۆ ئەو بە ئارا دەبینی!! ئەمەش بۆ ئەو بە ئازارە !!

چانیۆڵ: ئێستا تەنیا ئەو بە هۆش خۆی بێتەوە من هیچی ترم ناوێ
کای: تازە چەند کاژمێرێک رۆشتوە سەبرت هەبێت بەئاگا دێتەوە
چانیۆڵ: دەچمە لای "رۆشتە دەرەوە لەو ژوورە چووە بەردەم ئەو ژوورەی کە ریۆی لێیە"

لە پارچە شوشەکە سەیری ئەو جەستەی دەکرد کە تەنیا بە هۆی ئامێرەکان دەژی لە ئێستا دا !!

ئەو پەرستارەی کە لە ژوورەوە بوو بەردەوام چاودێری ریۆی دەکرد هەندێک پشکنینی بۆی کرد و خێرا لەوێ هاتە دەرەوە و رۆشت بۆ لای دکتۆر

چانیۆڵ: چی بوو بۆ ئاوا رۆیی؟!!
کای: هێمن بە ئێستا دەزانینن "دەستی لەسەر شانی دانا"

دکتۆرێک لەگەل پەرستارەکەهەتاوە و چوونە ژوورێ دووبارە پشکنیان بۆ کردەوە دکتۆرەکە بە روویەکی خۆش هاتە دەرەوە

دکتۆر: ئێستا باری تەندروست جێگێر بووە لە چەند کاژمێری داهاتوو بەهۆش خۆی دێتەوە دیارە ئەو خاتوونە زۆر بەهێزە بۆیە دەیگوازینەوە بۆ ژوورێکی ئاسایی ئەوکات دەتوانن بچنە لای

چانیۆڵ: زۆر سوپاس دکتۆر
دکتۆر: ئەرکی سەر شانمانە بەهیوای تەندروستیەکی باشتر

دوای ئەوەی ریۆیان لەو ژوورە گواستەوە چانیۆڵ لە ژوورەوە لای دانیشتبوو کایش لە دەرەوەی ژوورەکە دانیشتبوو

چانیۆڵ: ترسام تۆش بەجێم بێلی وەکو هەموو ئەوانی تر "دەستی گرتبوو و سەری لەسەر دەستی دانابوو ریۆش هێواش هێواش هۆشی دەهاتەوە "

چانیۆڵ: تۆ نازانی چەندە خۆشم دەوێی ناتوانی لێم تێبگەی من ئاشقتم من شێتتم

stop

بەجدی زۆر بێزارم سێ هەفتەیە یەک وشەشم لەو کتێبە نەنووسیە 😟

ڤۆیت و کۆمێنت بکەن دڵەکانم ❤💫
پشتگیری ئەو دلانەشم بکەن
Rayan_Yeol
Sakoo239

I'm a bad lire  (کۆتایی هاتوە)Where stories live. Discover now