🖤6🖤

1.2K 213 124
                                    

سلاو
ئەمرۆش هاتمەوە 😅
ڤۆیت و کۆمێنت لەبیر مەکەن

چێژی لێببینن 🌸💫
.
.
.

ئارا: چانیۆڵ تۆ لەو ئازارەی من تێنـ...
چانیۆڵ: من لێت تێدەگەم زۆرباشیش لە تۆ تێدەگەم هەست بە ئازارت دەکەم

ئارا: "سەری لەسەر شانی چانیۆڵ دانا" باسی ژیانی خۆتم بۆ بکە

چانیۆڵ: باشە ... کاتێک پێنچ سالان بووم دایکم یاری لەگەلم دەکرد من برسیم بوو ئەو چوو خواردنم بۆ دروست کا لەسەر ئاگرەکەی دانا من دەرگای چێشت خانەکەم کردەوە چوومە باخچەکە یاریم دەکرد

ئاگام لە کات نەما ویستم بچمەوە ژوورەوە بۆ لای دایکم تا خواردن بخۆم بەلام کە سەیری مالەکەم کرد تەواو ئاگری گرتبوو باوکم لەوکاتە هاتەوە خێرا منی دوور خستەوە هەولیدا بچێتە ژوورەوە

چونکە دایکم لە ژوورەوە گیری خواردبوو هەر چۆنێک بێت چوە ژوورەوە کاتێک هاتە دەرەوە دایکم لەباوەشی بێ هۆش بوو ئامبۆلانس هات خێرا چوینە نەخۆشخانە

لەوێ دکتۆرەکان لەدەوی دایکم کۆبوونەوە باوکم دەستێکی سووتا بوو بەلام گرینگی بەخۆی نەدەدا تەنیا لەبیری دایکم بوو دکتۆرێک هاتە لای من و باوکم

زۆر بە ئاسانی وت هاوسەرەکەت ئێستا لە ژیانە بەلام لە هەر خولەکێکی داهاتوو بێت گیانی لەدەست دەدات چونکە سیەکانی تەواو ژەهراوی بوونە دوای قسەی ئەو دکتۆرە بیست خولەکی نەبرد دایکم گیانی لە دەست دا

باوکم زۆر رووخابوو بەلام لەبەر من هیچ بەسەر خۆی نەدەهێنا خۆی چاودێری منی دەکرد ئەو باشترین باوک بوو بۆ من ئیدی باوکم منی پێگەیاند تاوەکو بوومە هەژدە سال ئەوکات باوکم توشی شێرپەنجەی سیەکان بوو

هەر بەهۆی ئەو دووکەلەی ئەوکات سێ مانگی نەبرد ئەویش مال ئاوایی لێم کرد باوکم ئاواتی ئەوە بوو من ببم بە دکتۆر بۆیەش من بەشی پزیشکیم هەلبژاردوە چونکە دکتۆرەکان ئێمەیان زۆر بێ ئومێد کرد

هەم دایکم و هەم باوکم هەردوکیان بەهۆی لاوازی منەوە مردن من کورێکی زۆر خراپ بووم بۆ ئەوان هەر چەندە ئەوان هەولی باشترینیان دەدا بۆمن بەلام من بۆ ئەوان وا نەبووم "چانیۆڵ دەنگی دەلەرزی کاتێک قسەی دەکرد لە کۆتایش چەند دڵۆپە فرمێسکێک لە چاوەکانی کەوتن"

ئارا سەیری چانیۆلی کرد بە پەنجە ناسکەکانی فرمێسکەکانی سری

ئارا: چانیۆڵ تۆ زۆر لەوە بەهێزتری کە هەر کەسێک بیری لێدەکاتەوە تۆ کەسێکی لە دواوەی ئەم رووخسارەت ئازارێکی زۆر گەورەت شاردۆتەوە
چانیۆڵ بە هێمنی سەیری دەکرد
چانیۆڵ: کەی باوکت مرد

I'm a bad lire  (کۆتایی هاتوە)Donde viven las historias. Descúbrelo ahora