🖤21🖤

1K 198 75
                                    

سلاو 🙃
ڤۆیت و کۆمێنت لەبیر مەکەن پلیس
چێژی لێببینن❤💫
.
.
.

چانیۆڵ: چییە حەز دەکەیت بیکەم بە حەوت رۆژ
ریۆ: نا تەواو ببورە

کای:چی بکەیت بە حەوت رۆژ؟!
چانیۆڵ: ئای براکەم ئەوە یاریەکی خۆش دەکەین لەگەل ریۆ دواتر بۆت باس دەکەم با نان بخۆین

کای: بەراست چ یاریەکە ئاوا؟! چاوەرێم هههه تۆ و یاریان نەگوتوە با خێرا نانەکەمان بخۆین پەرۆشت کردم

چانیۆڵ: یاریەکی زۆر خۆشە ئەی وانییە ریۆ
ریۆ: بە ڵێ وایە

...

کای: یا باورناکەم بەراستتە چۆن ئەم هەموو کارەی پێدەکەیت کە دەزانی پێی ناکرێ

چانیۆڵ: دەمەوێ قەدری ئەو شتانە بزانێ کە من بۆم کرد هێندە بێ بەزەیش نیم بەلام با دوو رۆژ تێپەرێ بزانم چی دەبێ

کای: باشە

...

چانیۆڵ چوە سەرەوە لای ریۆ

چانیۆڵ: تۆ دەتوانی برۆی
لیا: فەرمانتە گەورەم

"لیا لەوێ رۆشتە دەرەوە "

چانیۆڵ: تەنیا یەک رۆژت ماوە بۆ پاک کردنەوەکە بەو رۆژە دەبێ تەواوی کەی بەلام من هەرچەند سەیر دەکەم هێشتا ئەو ژوورەت تەواو نەکردوە پێم وا نییە تەواوی بکەیت

ریۆ: تۆ هیچ بەزەیت نییە من وا بۆ سێ رۆژ دەچێ نانم نەخواردوە ئاویش بە کەمی دەخۆم وە تۆ باش دەزانی ئەم کۆشکە گەورەی تۆم بەتەنیا بۆ پاک ناکرێتەوە خۆ من رۆبۆت نیم

چانیۆڵ: ئۆو خاتوونەکەمان زمانی درێژ بووە حەز دەکەیت سزات زیاد کەم ؟!
ریۆ: چانیۆڵ تکایە بەراستی من هێزم نەماوە

چانیۆڵ: هەستا واز لەوانە بێنە پێشم کەوە ئەو پاککردنەوەت لەسەر لادەدەم کارت ئاسان تر دەکەم ئازیزم

..

چانیۆڵ: دانیشە نانەکەت بخۆ
ریۆ: سوپاس چانیۆڵ "خێرا دانیشت دەستی کرد بە نان خواردن زۆر پەلە دەیخوارد"

چانیۆڵ: هێواش بیخۆ دەخنکێی .. دواتریش دێیت بۆ ژوورەکەم
ریۆ: باش

..

ئەم ماوەیە چانیۆڵ هەرچی کاری قورسە بە ریۆی دەکات دایم هەولدەدات بێزاری بکا بە ئوتوی جلەکانی و بە ئەنقەست پیس کردنی ژوورەکەی تا زیاتر بەوی پاک بکاتەوە دوو خولەک جارێکیش داوای قاوەیەک دەکات و بەردەوام پێی دەگۆرێ بەوەی کە بە دڵی نییە یان خەستە یان شیرنە و ئەوشتانە

I'm a bad lire  (کۆتایی هاتوە)Where stories live. Discover now