🖤7🖤

1.1K 214 90
                                    

سلاو
ئەوها زوو نەدەهاتمەوە بەس هەرەشەکی بەقوەتم لێکرا 🤭
ڤۆیتیش لە بیر مەکەن ❤
سۆو کلێنستان دەمێ پێش ئەوەی دەست بە خیندنەوەی بکەن⬜

چێژی لێببین🌸💫
.
.
.

دەستیان کرد بەنان خواردن دوای ئەوەی تەواو بوون هەستان رۆیشتن بۆ ئەو شوێنەی کە چانیۆڵ ئارای دەبرد

(ئێ هەر چانیۆڵ دەیبا قابیلە بابم بیبا🤦‍♀️)

چانیۆڵ: گەیشتین دابەزە
ئارا: باشە

هەردووکیان دابەزین
شوێنەکە ئەو بەرزاییە بوو کە یەکەم جار چوون بۆ ئەوێ

ئارا: واهـ ئێرە لە شەودا زۆر جوانترە لەوەی پێشبینیم کردبوو

چانیۆڵ: وایە ئێرە زۆر جوانە من قەت لە سەیر کردنی ئەو دیمەنە تێر نابم ... وەرە ئێرە تۆش "پشتی بە بۆنیتی سەیارەکەی دا ئاراش چووە تەنیشتی"

چانیۆڵ: خۆ سەرمات نییە ؟!
ئارا: نا
چانیۆڵ: باشە

هەردووکیان بۆ ماوەیەک ئاوا بێدەنگ مانەوە

چانیۆڵ: ئارا
ئارا: بەڵێ

"چانیۆڵ چووە بەردەمی وەستا و سەیری ناو چاوی دەکرد بە هێواشی دەستەکانی بەرز کردەوە لەسەر روومەتی داینا هێواش هێواش لێی نزیک بەوە تاوەکو لێوی بەر لێوی کەوت ئارا تەنیا لە شوێنی خۆی وەستا بوو بێ ئەوەی هیچ جولەیەک بکا تەواو شۆک بوو بوو چانیۆڵ لێی دوور کەوتەوە سەیری کرد" (وییی کارەبا لێمی دا😹)

چانیۆڵ: خۆشم دەوێی ئارا من هەر لەسەرەتاوە تۆم خۆش ویستوە دەمێکە دەمەوێ ئەو هەستەم بۆت دەرببرم

ئارا:"هێشتا شۆکە" چان چانیۆڵ من
چانیۆڵ: شششش "دەستی لەسەر لێوی دانا ئاماژە بۆ ئەوەی هیچ نەلێ" نامەوێ ئێستا ئاوا هیچ بڵێی تەواو بیر کەوە ئینجا

ئارا کەمێک سەیری چانیۆڵی کرد خێرا ماچێکی بچوکی لێوی کرد و بزەیەکی بۆی کرد چانیۆڵ زەردەخەیەکی لاری کرد و کەمەری گرت و لە خۆی نزیک کردەوە

ئارا: منیش خۆشم دەوێی چانوو "چانیۆڵ دووبارە لێوی لەسەر لێوی دانا و ماچێکی قول و پر لە خۆشەویستی کرد"

ئەم شەوە مانگ و ئەستێرەکان شایەدیان بۆ خۆشەویستی ئەو دووە دەدا کە چەند پاکانە یەکتریان خۆش دەوێ هێشتا هیوایان بە ژیانیان هەیە دووکەسی گونجاون بۆیەکتر دەیانەوێ لەگەل یەکتر بمێننەوە بۆ هەمیشە
..

14/3/2020

لەزانکۆ و لەدەرەوە ئەم دووانە لێک دانەدەبران هێندە گیرۆدەی یەکتر بووبوون بە جۆرێک هیچ کات بیریان لە نەبوونی یەکتر نەدەکردە بەخەیالیش بۆی نەدەچوون متمانەی تەواویان بەیەکتر هەیە

I'm a bad lire  (کۆتایی هاتوە)Donde viven las historias. Descúbrelo ahora