سلاو
بەم شەوە خەوم لێناکەوێ وتم با ئەپدەیتێک دانێمڤۆیت و کۆمێنت لەبیرمەکەن❤
چێژی لێببینن 🌸💫
.
.
.ماوەیەکە چانیۆڵ و ئارا وا بەیەکەوە زۆر دڵخۆشن ئارا چانیۆڵی زۆر خۆشدەوێ وەکو هاورێیەک
بەلام چانیۆڵ تەواو ئاشقی بووە چانیۆڵ دەیەوێ بە هەر جۆرێک بێت وا بکات ئارا هەستی پێبکات
.
.
.چانیۆڵ وەکو هەموو رۆژ لە کافتریاکە چاوەرێی ئارای دەکرد بەلام وا خەریکە دووبارە مەحازەرەی چانیۆڵ دەست پێبکاتەوە ئارا هێشتا دیار نییە بۆیە لە شوێنی خۆی هەستا و چوە لای هاوگروپێکی ئارا
چانیۆڵ: کاتی ئارات بینیوە ئەمرۆ
کاتی : نا چانیۆڵ لە مەحازەرەش نەبوو ئەمرۆ هیچ کامێکمان نەمان بنیوە
چانیۆڵ: باشە سوپاسچانیۆڵ کەمێک لە قەرلەبالغی قوتابیەکان دوورکەوتەوە چەند جارێک پەیوەندی بە ئاراوە کرد بەلام وەلامی نەبوو
چانیۆڵ: یا تۆ لە کوێیت یاری لەگەل من مەکە
"دوای دوو خولەک ئارا پەیوەندی پێوە کردوە"چانیۆڵ: یا تۆ لە کوێیت بۆ لە هیچ شوێنێک دیار نیت بۆ وەلامی پەیوەندیەکانم نادەیتەوە نازانی چەند خەمتم بوو
ئارا:"بەگریانەوە" چانیۆڵ
چانیۆڵ:"پەشۆکا" ئارا چی بووە بۆ دەگری ؟؟ئارا: چانیۆڵ باوکم
چانیۆڵ: باوکت چی؟! چی بووە بیلێ؟!ئارا: چانیۆڵ باوکم ئەو مرد منی جێهێشت تکایە وەرە لام خەریکە دەخنکێم من بەرگە ناگرم چی دی دەمەوێ منیش بمرم "بەگریانەوە"
چانیۆڵ: یا ئارا ئەو قسانە چییە پێم بڵێ لە کوێیت
ئارا: لە مالەوەم "بەگریانەوە"چانیۆڵ : تەواو تۆ هێمن بەوە هەناسەیەکی قۆل هەلمژە من تاوەکو دە خولەکی تر لات دەبم باشە
چانیۆڵ بە خێرایەکی زۆر شۆفێری دەکرد بێ گوێدان بە قەلەبارغی شەقامەکان تاوەکو بەزووترین کات بگاتە لای کاتێک گەیشتە ئەوێ خێرا رۆشتە ژوورەوە چونکە دەرگاکە کرابەوە
(کەس نەرێ فلیمی هیندیە وەزعەکەم لێ تێک مەدەن 😂)
چانیۆڵ رۆشتە ژوورەوە بینی ئارا لەسەر زەویەکە دانیشتوە دەگری راستەوخۆ چووە لای بێ هیچ شتێک خستیە باوەشی ئاراش بە هەموو هێزی دەگریا
چانیۆڵ: تەواو هەمووی تێدەپەرێ تۆ بەهێزی بەرگە دەگری
ئارا: من نازانم بۆ هەموو ئەمانە بەسەر من دێ من دایکمم نەبینی باوکیشم منی جێهێشت من ئێستا بێ کەسم تەنیا مامەوە کەسم نییە
"لەگەل وتنی هەر وشەیەک توند تر باوەشی بە چانیۆڵ دەکرد و بەرزتر دەگریا"

ESTÁS LEYENDO
I'm a bad lire (کۆتایی هاتوە)
Fanfic١ـ هەر شتێک رووبدات لە ژیانت هەرگیز ژیان ناوەستێ پێویستە بەردەوام بیت Whatever happens in your life will never stop life you need to keep going ٢ـ زۆر جار شتانێک روو دەدات ئێمە خۆمان تاوانبار دەکەین بەلام لە راستی دا شتەکە لە دەست ئێمە نییە Someth...