🖤22🖤

1K 200 71
                                    

سلاو💘
ڤۆیت و کۆمێنت لەبیر مەکەن 💟
چێژی لێببینن💫⭐
.
.
.

pov chanyeol

ئۆخ سەرم تەقی ئەو ژانە زۆرە چییە بە نەفرەت بێت وای کرد خەبەرم بێتەوە لەو خەوە خۆشە لەگەل ریۆ بووم ئەم شتە پیسە تێکی دا

هەست دەکەم کەسێک دەگریێ خۆم وەرگێرا تا بیبینم ئۆهـ ئەوە ریۆیە ئاخ چەند گەمژەم خۆ جگە لە ریۆ کەسی تر لەم ژوورە نابێت هەست بە هەنسکەکانی دەکەم بۆ دەگری

دەستم بۆ شانی برد تا بی جولێنم بزانم بۆ دەگری بەلام ئەو فیلمەی هاتە ناو مێشکم وای کرد خێرا دەستم بکشێنمەوە

ئای خوایە ئەمە راست نییە نابێت شتێکی وام لەگەلی کردبێت.. کای گەمژەەەە

جلیشم لەبەر نییە ئای چەند گەمژەم چۆن دڵم هاتوە ئازاری بدەم سەیرکە بە هۆی منەوە تا بەیانی نەخەوتوە تەنیا گریاوە دەتوانم هەستی پێبکەم

بمبوورە بمبوورە من گەمژەم شێتم شتێکی وام لەگەل گیانی خۆم کردوە ژیانی خۆمم ئازار داوە من پاکانە تۆم خۆش دەوێ

(ئێستا رەیان دەڵێ نا جیانەکەم هیچ نییە وا دادەنێم هیچ نەبووە 🤣)

من تائێستا لە هیچ شتێک نەترساوم بەلام ئێستا لەوە دەترسم قسەی لەگەل بکەم من ئەوم بۆ حەزەکانی خۆم بەکار هێنا دڵی ئەوم شکاند

غیرەتی خۆمم کۆکردەوە و بانگم کرد وەک پێشبینبم کرد زۆر ترسا و راچەنی خێرا هەستاوە رووخساری لەمن بوو

خۆزگە بەو جۆرە تۆم نەدیتبا ئەو چاوە سوور بوانەی دەنگی لە گوێم دەزرینگێتەوە خۆزگە دەستم بشکابا ئەو کارەم لەگەل تۆ نەکردبا .. دەبێ هەولدەم قسەی لەگەل کەم تا باش بێتەوە

چانیۆڵ: ریۆ

هیچ وەلامێکی نییە تەنیا بە ترسێکی زۆرەوە سەیرم دەکات من زۆر خراپم

چانیۆڵ: ریۆ گیانەکەم
ریۆ: گیانی تۆ نیم

باش بوو بە قسە هات گەرنا ئێستا کۆتایم بە خۆم دەهێنا

چانیۆڵ: سەیرکە بەرخەکەم من تۆم زۆر خۆش دەوێ داوای لێ بوردن دەکەم بۆ ئەوەی دوێنێ شـ..

رێگەی نەدا قسەکەم تەواو بکەم بەسەرم دا
تەقیەوە (بورکانە🤣)

ریۆ: تۆ هێشتا دەڵێی خۆشم دەوێی ها هێشتا دەڵێی تۆ چۆن رووت هەیە قسەم لەگەل بکەی من دەم ویست قەناعەت بە خۆم بهێنم تۆم خۆش بوێ پێم وابوو کەسێکی باشی وامبیر دەکردەوە بە دڵ منت خۆش دەوێ ... "گریان" بەلام تۆ ئەم ماوەیە منت لێرە هێشتۆتەوە تەنیا بۆ ئارەزووەکانی خۆت تۆ مرۆڤێکی زۆر پیسی رقم لێتە نامەوێ چیتر لێرەبم نامەوێێ تۆ درندەی ....

من هێندە خەراپم بەم جۆرە رقی لە من بێتەوە!!

چانیۆڵ: سەیرکە من بەراستی زۆر تۆم خۆشدەوێ بەدڵ خۆشم دەوێی نەوەک مێشک.. بەلام مادەم تۆ ئەوەت دەوێ من رێگەت دەدەم برۆی چیتر ئازادی بۆ هەر کوێ دەتەوێ برۆ رێت لێ ناگرم لە دواشت نابم بەڵێن بێ تەنیا تۆ دڵخۆش بە نامەوێ تۆ وا بەرووخاوی ببینم

دەبوو زووتر ئەوەم کردبا بەر لەوەی ئەو لە دەستدەم ئەوکات هیوام دەبوو بگەرێتەوە لام بەلام ئێستا نا ئیدی هیچ هیوایەکم نەماوە

ریۆ: کەوایە ئێستا دەرۆم

نا نابێ ئێستا ئاوا بروا حالی باش نییە رێگە نادەم بەو جۆرە بروا دەزانم هیچ شوێنی نییە بۆی بروا

چانیۆڵ: نا ئێستا نا سەرەتا دکتۆرت بۆ بانگ دەکەم ئەوکات دەتوانی برۆی

ریۆ: خۆی دیار بوو درۆ دەکەی رێگە نادەی برۆم
چانیۆڵ: نا رێگەت دەدەم بەلام دەمەوێ ویژدانم ئاسودەکەم نامەوێ بەم حالەوە بەرێت کەم

ریۆ: من نامەوێ
چانیۆڵ: بۆ کۆتا جارە من دەمەوێ

no one pov

ریۆ رۆشت بۆ فرۆکە خانە تا بچێتە لاسڤێگاس لەوێ هاورێیەکی هەیە دەچێتە لای ئەو ماوەیەک دەمێنێتەوە تاوەکو چارەیەک لە خۆی دەکا

...

کای: دلنیای ناتەوێ کەسی لە دوا بێ و چاودێری بکات
چانیۆڵ: بەڵێ بەڵێنم بەو داوە .. گەر من یان یەکێک لە پیاوەکانم لە دوای بێت هەست بە ترس دەکات نامەوێ چیتر لە ترس بژی

کای: بەلام خۆت دەزانی بەم جۆرە پارێزراو نییە دوژمنمان زۆرە

چانیۆڵ: کەسیان بەو نازانن.. دەچمە ژوورەکەم با کەس بێزارم نەکات
کای: باشە

...

...: بەخێر بێیت گیانەکەم زۆر بیرم کردبووی
ریۆ: سوپاس گیانم بێمە ژوورەوە

...: ئای بێگومان ئەوە کەی قسەیە مالی خۆتە هەر خۆی لێرە لای من دەبیت بچیتە دەرەوەش لەگەلت دێم بیرت نەچێت من سیکۆتینەکەت بووم

ریۆ: نانا چۆن بیرم دەچێت "پێکەنینێکی ساختەی کرد"
...: گیانەکەم شتێ بووە هەست ناکەم باش بیت
ریۆ: من هیچ باش نیم "دەستی کرد بە گریان "

stop

پێشبینی دەکەن ئەو هاورێیەی کێ بێت ؟! بێ وەلام مەرۆن 😁

سۆو هەولدەدەم زوو بنووسم هیوادارم بەدلیشتان بووبێت 🙊❤

ئەو دڵۆکانەشم لە بیرمەکەن🙈❤
Sakoo239
Rayan_Yeol
Bella_story864

لۆڤیوتان دەکەم بەبایی🙊❤



I'm a bad lire  (کۆتایی هاتوە)Onde histórias criam vida. Descubra agora