[EPISODE•02]

3.3K 561 560
                                    

WINNA POV:-

لە ژوورەکەی خۆم و جونگکووک بووم، لەسەر قەنەفەکەی نزیک پەنجەرەکە دانیشتبووم. بەتەواوەتی بیرم تێکەڵی خەیاڵکردن ببوو لەگەڵ قسەکانی نارادا.واتە بەتەواوەتی لێم بێزارە؟!. بیردەکەمەوە ئاخۆ چیم بەرامبەری کردووە؟.ئەی نەدەبوو بێزارەکە من بوومایە؟!. من هەمیشە شوێن قسەکانی دەکەوم و بێدەنگم دەبم بەوشێوەش هەر بێزارکەرم؟!.

ئاهێکم هەڵکێشا. سەرنجم لەسەر پەنجەرەکە لادا بۆ لای دەرگاکە هەر کە هەستم کرد کەسێک لەدەرگاکەی دا. مۆڵەتی هاتنە ژوورەوەم پێیدا.کەسەکە هاتە ژوورەوە کەشی ڕوخسارم گۆڕا ئەوە لیابوو کە ڕوخساریی تاڕادەیەک توڕەبوو زانیم وەریدەگرم کۆمەڵێک قسە لەلایەن ئەوەوە.بەتەواوەتی هاتە ژوورەکە و لەبەرامبەرم وەستا کە یەشتا من لەجێی خۆم بووم.

لیا:تۆ لێرە دابنیشیت و ئێمەش کاربکەین؟؟؟.

هەناسەیەکم هەڵکێشا.بۆچی ڕێگرن لەوەی
کەتەنها کەمێک بەتەنیابم؟!.

-لیا دەمەوێت کەمێک بەتەنیابم تکایە.

گووتم و سەرەداوی بێزاریت دەدۆزیەوە لەدەنگمدا بۆ ڕۆیشتنی و مانەوەم بەتەنیای بەڵام تەنها چاوەکانی لێم سوڕاند و دەستەکانی لەنێو یەکدا گرێدا.

لیا:ئەوەش فێڵی تازەتە؟.ئەوە بەس نەبوو هەموو کاتێک لەکاتی کاردا بەبیانوی ئازاری گەدەت ڕاتدەکرد؟!

دەنگی لەسەرم بەرزکردەوە وەکو ئەوەی من بەردەستەکەبم و ئەو خاوەن ماڵەکەبێت بەڵام لەکۆتایدا ئەو هەر نەبێت کەمێک دەسەڵاتی هەیە لەو ماڵە لەکاتێکدا من بووکی ئەو ماڵەم و دەژیم وەکو ژێردەستەی هەموویان.ئاهێکم هەڵکێشا هەرچیەک بکەم ئەوان هەمیشە بەهەڵە لەسەرمی لێکدەدەنەوە بۆیە تەنها سەرم بە ئەرێنی جوڵاند و لەجێی خۆمەوە بەرزبوومەوە وەستام لەپێشی. سەری لەقاند بە خۆسەپاندنەوه لە پێشم ڕۆیشت و منیش تەنها بەهێواشی لەدوایەوە ڕۆیشتم. هەردووکمان پێکەوە چووینە چێشتخانەکە برۆکانم گرژکرد کاتێک خاتوو جۆن و نارانم لەوێ بینی و هەموو کچەکانی تر لەوێ وەستابوون بەڕێکی پێم وابێت هەڵەیەکیان کردوە و لێپرسینەوەیان لێدەکرێت.

لەپاڵ دەرگاکە وەستام و تەماشای ئەوانم دەکرد بینیم لیا چووە لای ئەوانی تر و سەری شۆڕکردەوە لەپێش خاتوو جۆن بە بەزەییەوه سەیرم کرد کەمێک پێش ئێستا لەسەرەوە بەسەربەرزی قسەی لەگەڵ دەکردم و ئێستاش خاتوو جۆن وایکردوە سەر شۆربکاتەوە،دەپرسم خاتوو جۆن بۆچی هێندە دڵ ڕەقە؟!.خاتوو جۆن پێش ئەوەی دەستبکات بەقسەکانی دەنگێکی بە قوڕگی درووست کرد و هەمووان سەریان بەرزکردەوە و لەویان ڕوانی.

;دوێنی لەپێش ئونها و دایکی شەرمەزاربووین.

خاتوو جۆن گووتی و بەتووندی ددانی بەقسەکانیدا دەنا لەکاتێکدا دەنگی پڕبوو لەتوڕەی،قەپم لەلێوم گرت ئەوان ئێستا سەرزەنشت دەکرێن لەبەر هەڵەیەک کە من کردوومە!.

FALL LEAVES:✔ Where stories live. Discover now