WINNA POV:-.
ڕۆژەکانی ژیانم ڕۆیشت و مانگێکی تر بەسەر پەیوەندیەکەم تێپەڕی،ئەو پەیوەندیەی زۆربەتان پێی دەڵێن هاوسەرگیری.پێم وابێت دەزانم بەتێپەڕبوونی مانگێکی تر دەکاتە ڕۆژی ١٨٥هەمینی هاوسەرگیریەکەم.بەڵی ئێستا ماوەی شەش مانگە هاوسەری جۆنکووکم بێ ئەوەی تەنانەت بەرکەوتنێکی فیزیایانەشمان هەبێت..
بەتەنیا لەژوورەکەمانم و سەرقاڵم لەگەڵ پاکردنەوەی زەویەکە.کاتژمێر هەشتی بەیانی دەبێت بەنزیکەی و کەمێک دەبێت هەریەکە لەجۆنکوک و خاڵم ڕۆیشتوون بۆ کۆمپانیا.ئەمڕۆ ئەو ڕۆژەیە کە دەمێکە خۆیانی بۆ ئامادە دەکەن.ئەمڕۆ پڕۆژەکانیان پێشکەش دەکەن و بەو نزیکانە ئەو کەسە هەڵدەبژێردرێت کە دەبێتە خاوەنی پڕۆژەی ساڵ.لای ئەوان ئەو پڕۆژەیە زۆر گرنگە بەڵام من هیچی لێنازانم تەنها هیوادام بەدەستی بێنن.
چەند جارێک چاوم تروکاند و لەسەر زەویەکە هەستامەوە.ئەو دەسڕەی بەکارم هێنا بۆ سڕینەوەی زەویەكە لەناو سەتڵە ئاوەکەم دانا.پێم وابێت هەست بەتووندی گەدەم دەکەم.ئێستا هاتنی ئازارەکە زیاتر بووە و لەهەر کاتێکدا بێ هەناسەم دەکات.ئاهێکم هەڵکێشا.مانگی ڕابردووبوو پلانی ئەوەم دانا بچم بۆ سەردانی پزیشک بەڵام نەمتوانی ئەنجامی بدەم پێم وابێت دەبێت لەم ماوەیەدا بچم دڵنیانیم زۆر سەبارەت بەو ئازارە بەڵام درێژە کێشانی ترساو دودڵی کردوم هیوادارم شتێکی خراپ نەبێت.
-هیوادارم.
لەبەردەم خۆمەوە گووتم و بەرەو لای دۆڵابەکەی جۆنکووک چووم،پێی گووتم و کە ئەو ناوەی بۆ ڕێکبخەم و کەلوپەلەکانی بۆ چاکبکەم،ئەوەشی پێووتم کە جلە پیسەکانی بۆ لابەم لەکۆتایدا ئەوە پیاوە و گرنگی نادات جلی پیس نابێت تێکەڵ بە پاکەکان بکرێت.دەستم کرد بەئەنجامدانی و جلەکانم بەپێی داواکاریەکەی ئەو ڕێکخست.زیاتر لەخزمەتکارێکی تایبەتی ئەو دەچم بەڵام دەی بەهەر حاڵ ناتوانم سەبارەت بەوە هیچ بکەم من بێ هێزم.
ـــ ـــ ـــ
ملی خۆم بۆ چەند لایەک سوڕاند،کات تێپەڕیوە لەگەڵ کارکردنم و ئێستا بەنزیکەی کات نزیکە لەخۆرئاوابوون.هەموو شتەکانم ئەنجامداوە گەر کاری زیاترم بەسەردا نەسەپێنن.
لەژوورەکەم چوومە دەرەوە.بەرەو لای پلیکانەکان دەچووم لەوکاتەی چاوم کەوتە سەر ژوورەکەی نارا کە هەمووان لەوێبوون.برۆکانم گرژکرد شتێک بووە؟!. بەرەو ژورەکەی چووم و وەستام لەناوەندی دەرگاکە،بینیم شتێکی خراپ ڕووی نەدابوو ئەوە نارا سەرقاڵی تاقی کردنەوەی جلە و کچەکانی تر هەمویان وەستاوون لەکەڵ بوونی چەند کڕاسێک لەناو دەستیان.پێکەنم ئەوە زیاتر لەشازادەی کۆشکەکان دەچێت.بەڵام بۆچی جل تاقی دەکاتەوە؟!.
-بۆ شوێنێک دەچن؟!.
بەهێواشی و کزی لەبەر خۆمەوە گووتم.
;چی دەکەیت لێرە؟!.
YOU ARE READING
FALL LEAVES:✔
Romance"وەك گەڵاڪان,لەگەڵ وشەڪانت وەریم" ◆KURDISH STORY WRITTEN BY 'zizi' ◆YEAR DATE\ '2020'